سهرلهئێوارهی ئهمرۆ شهممه هاووڵاتیەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بهر مین كهوت و قاچێكی له دهستدا.
ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین له هەولێر بڵاویكردهوه، ئەمڕۆ ئێوارە کاتژمێر( 6) هاووڵاتیەک بەناوی سابر محهمهد بایز خزری، کە خەڵکی پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە و تەمەنی 30 ساڵەو کاری کۆڵبەری دەکات و لە کوێستانەکانی گوندی ئاڵانە سەر بەشارەدێی حاجی ئۆمەران بەرمین کەوت بەهۆیەوە قاچی ڕاستی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.