دوای سەرکەوتنی جۆ بایدن لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکادا، بۆ یەکەمجار و وەک یەکەم ژن و یەکەم ڕەشپێست کامالا هاریس دەبێت بە جێگری سەرۆکی ئەمریکا.
پاش ئەوەی میدیاکانی ئەمریکا سەرکەوتنی جۆ بایدنیان لە هەڵبژاردنەکاندا بڵاوكردهوه، بە سەرکەوتنی جۆ بایدن بەربژێری دیموکراتەکان لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، کامالا هاریس دەبێتە جێگری بایدن کە ئەوەش بۆ یەکەمجارە لە مێژووی ئەمریکا ئافرەتێكی رەشپێست و بەڕەگەز ئاسیایی ئەو پۆستە وەردەگرێت.
تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێن بڵاویکردووەتەوە، کامالا هاریس، سیناتۆری ویلایەتی کالیفۆرنیا بەو سەرکەوتنە مێژووییەی دەبێتە نوێنەری ملیۆنان ژن کە چەندین ساڵە فەرامۆش کراون، کامالا هاریس، لەدایک و باوکێکی جامایکی و هیندی ساڵی 1964 لە ویلایەتی کالیفۆرنیا لە دایکبووە،
کامالا هاریس بە یەکێک لە ژنە چالاکوانەکان لە بواری بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان و توندوتیژی رەگەزی لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا ناسراوە و هەڵگری بڕوانامەی دکتۆرایە لە یاسادا، لە ساڵی 2016ەوە ئەندامی ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکایە لەسەر لیستی دیموکراتەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.