وەزارەتى سەرچاوە ئاوییەکانى عێراق ڕایگەیاند، بەم نزیکانە پرۆتۆکۆڵێک لەگەڵ تورکیا واژو دەکات بۆ بەڕێوەبردنى ئاوی ڕووبارى دیجلە کە پشکى مانگانەى عێراق لەو ڕووبارە گەرەنتی دەکات.
عەلى رازى، گوتەبێژى فەرمى وەزارەتی سهرچاوه ئاوییهكانی عێراق به رۆژنامەى سەباحى فەرمى راگەیاندووە: دانوستانەکان لەگەڵ وڵاتانى دراوسێ بەتایبەتى تورکیا پێشکەوتنى گەورەى بەخۆوە بینیوە، دواى ئەوەى سەرۆک وەزیران، وەزیرى سەرچاوە ئاوییەکانى راسپاردووە دانوستان لەگەڵ لایەنى تورکى بکەن.
گوتیشى، لەگەڵ تورکیا لەسەر بەندەکانى پرۆتۆکۆڵى تایبەت بە بەڕێوەبردنى ڕووبارى دیجلە بە هاوبەشى لەنێوان هەردوو وڵات رێککەوتووین و بەمنزیکانە واژۆدەکرێت. کێشەى ئاو لە نێوان عێراق و تورکیا ساڵانێکى درێژە بە هەڵواسراوى ماوەتەوە، بەغدا بەردەوام ئەنقەرە تۆمەتباردەکات بە کەمکردنەوە و وشککردنى سەرچاوە ئاوییەکانى دیجلە لەرێگەى دروستکردنى بەنداو لەسەر سەرچاوە ئاوییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.