نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایکبون ومنداڵانی ڕانیە ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بۆ ڕای گشتى تایبه‌ت به‌نه‌شته‌رگه‌ری له‌دایكبوون بڵاو كرده‌وه
نه‌خۆشخانه‌كه رایدهگهێنێت: هاوڵاتیانی سنورەکەمان ئاگادار دەکەینەوە بۆ هەموو حاڵەتێکی کوتوپڕ، تایبەت بەدایکانی دووگیان و لەدایکبونی منداڵ خزمەتگوزایەکان لەنەخۆشخانەی فێرکاری لەدایکبون و منداڵانی ڕانیە بێبەرامبەرن و تەنها سیستەمی سیمی پرایڤێت بۆ ئەو دایکانە جێبەجێدەکرێت کەبەئارەزوومەندانە دەیانەوێت لەڕێگەی نەشتەرگەری منداڵەکانیان لەدایکببێت.
نەخۆشخانەی فێرکاری لەدایکبون ومنداڵانی ڕانیە راشیگه‌یاندووه كه بڕیاری جێبەجێکردنی سیمی پرایڤێتیش بڕیاری وەزارەتی تەندروستیەو هاوشێوەی گشت نەخۆشخانەکانی تری هەرێمی کوردستان لەڕاپەڕینیش جێبەجێدەکرێت و ئەم بڕیارەش لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە.
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه هەموو لایەک دڵنیا دەکەینەوە یٔەو بڕیارەمان لەبەرژەوەندی گشتی داوە و ویستوومانە بەکەمترین تێچوو نەشتەرگەری بۆهاوڵاتیان ئەنجامبدرێت.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.