گوتهبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت هەناردەکردنی نەوتیان دەستپێکردووەتەوە، بە هەمان توانای پێشتر.
جوتیار عادل گوتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستی بە هەناردەکردنی نەوتی خۆی کرد بەهەمان توانای پێشتر.
لهراگهیاندراوێكدارۆژی چوارشەممە 28 تشرینی یەکەم 2020 حكومهتى ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه بۆری هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی کوردستان کرایە ئامانج و بووە هۆی ئەوەی كە پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان بوەستێت.
راشیانگهیاند كه حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەم کردەوە تێرۆریستییە شەرمەزار دەکات و پێی وایە ئەم جۆرە کردەوانە دۆخی هەرێم و ناوچەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.
ههروهها لهبهشێكی دیكهى راگهیاندراوهكهدا هاتبوو كه حکومەتی هەرێم بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات هەڕەشە لە بەرژەوەندییەکانی بکرێت ودەست بۆ قوتی خەڵکی کوردستان ببرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.