لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه به‌هۆى باران و هه‌وره‌بروسكه، كه زیانى به‌چه‌ند هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌با گه‌یاند و محه‌ویله‌یه‌كى گه‌وره‌ى 132/33/11 كه‌ى ڤى وێستگه‌ى باشورى سلێمانى سوتاند و زیانى به‌چه‌ند هێڵێكى گواستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باش گه‌یاندوه.
ئه‌ندازیار نه‌جات حه‌سن، لێپرسراوى هۆبه‌ى ئیشپێكردن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى كۆنترۆڵى كاره‌باى سلێمانى رایگه‌یاندووه: به‌هۆى زیانى باران و هه‌وره بروسكه‌ى شه‌وی رابردوو، كه زیانى محه‌ویله‌یه‌كى وێستگه‌ى باشور گه‌یاندوه و چه‌ند هێڵێكى گوستنه‌وه‌ى زیانیان به‌ركه‌وتوه و شۆرتى تیایه و ده‌رناچن و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌كى زۆرى وێستگه‌كان بێ كاره‌با بوون.
رونیشیكرده‌وه وتى: به‌هۆى سوتانى محه‌ویله‌ى وێستگه‌ى باشوورى 132/33/11 لاینى وێستگه‌كانى چوارباخ، قڕگه، چوارچرا، لاینى وێستگه‌ى 33 كه‌ى ڤى تانجه‌رۆ، لاینى وێستگه‌ى مه‌ڵكه‌ندى و چه‌ند كارگه‌یه‌ك وه‌ستاون، كاره‌بایان تێدانیه، كه بریتین له فیده‌ره‌كانى 111 تا 125.
راشیگه‌یاند: هه‌ر به‌هۆى هه‌وره بروسگهى شه‌وی رابردوو هه‌ردوو هێڵى گواستنه‌وه‌ى غازى كه هاتووه بۆ وێستگه‌ى 132/33/11 تانجه‌رۆ شۆرتى تێدایه و وه‌ستاوه، كه سه‌رجه‌م فیده‌رى كارگه‌كانى تانجه‌رۆ و ویستگه‌ى عه‌ربه‌ت و سه‌رجه‌م فیده‌رى كارگه‌كان وه‌ستاون له‌گه‌ڵ وێستگه‌ى باریكه ، قه‌ره‌داغ، وێستگه‌ى شاره‌زوور، هه‌ردوو وێستگه‌ى هه‌ڵه‌بجه، هه‌ردوو وێستگه‌ى پێنجوێن، خورماڵ.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه هه‌روه‌ها هه‌ر به‌هۆى هه‌وره‌بروسكه هه‌ردوو وێستگه‌ى كه‌مپى زانكۆ و هه‌ڵگورد وه‌ستاون.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن كه تیمه‌كانى چاكسازیی وێستگه‌كان و هێڵه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گوستنه‌وه‌ى وزه‌ى كاره‌باى سلێمانى سه‌رقاڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه‌ن.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.