به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مادده‌ی جوانكاری خانماندا ده‌گرن.
به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی کە ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ت كراوه رایگه‌یاندوه: به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (210) پارچه مه‌وادی جوانكاری خانماندا له كۆگاكانی فرۆشتنی جوانكاری له بازاڕی كاسۆمۆڵ-ی شاری سلێمانی گرتوه.
به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و جوانكاریانه پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه‌یان مادده كیمیاییهكانه، بۆیه له‌كاتی به‌سه‌رچونیدا مادده‌كانی ده‌گۆڕیت بۆ پێكهاته‌ی زیان به‌خش و زیان به پێست و ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
لەماوەی هەفتەیەکدا، لیژنەی سەرتاشخانەکانی سەر بەلیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی دەستیان بەسەر زیاتر لە نیو تۆن مادەی جوانکاری خانماندا گرتوە و داوا له خانمانیش ده‌كات: له‌كاتی كڕین و به‌كارهێنانی مادده جوانكارییه‌كاندا، به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و ماوه‌ی به‌سه‌رچونی بده‌ن، پاشان به‌كاریبهێنن، لهههرشوێنێكیش كاڵاوشمهكی ماوه‌به‌سه‌رچویان بینی له‌ڕێی (07708677777) په‌یوه‌ندی به‌لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بكه‌ن.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ته‌واوی ماده ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كانی جوانكاری خانمان له‌ناوده‌برێت و ئه‌و شوێنانه‌ی تیایاندا گیراوه خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.