له دوایاری گه‌ری سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌له‌كانی خولی یانه‌كانی ئه‌وروپای ناسراو به یۆروپا لیگ یانه‌ی ڤیاریالی ئیسپانی میوانداری یانه‌ی ماكابی ته‌ل ئه‌بیبی ئیسرائیلی كرد‌و یاریه‌كه‌شی لێ برده‌وه به ئه‌نجامی چوار گۆلی بێ به‌رامبه‌ر
یاریه‌كه لهئیسپانیاو له‌سه‌ر یاریگای لاسیرامیكا به‌رێوه چوو ، له‌گه‌ل ده‌ست پێكی یاری و له خوله‌كی چوار كارلۆس باكای كۆلۆمبی گۆلێكی بۆ خاوه‌ن مال تۆمار كرد‌و گێمی یه‌كه‌م به‌م ئه‌نجامه ته‌واو بوو ، له‌گێمی دووه‌م و له خوله‌كی په‌نجاو دوو كارلۆس باكا گۆلی دووه‌می خۆی و یانه‌كه‌ی تۆمار كرد ، له درێژه‌ی فشاره‌كانی یانه ئیسپانیه‌كه بۆ سه‌ر گۆلی ماكابی و له خوله‌كی حه‌فتاو یه‌ك ئهلیخلاندرۆ باینا گۆلی سێیه‌می تۆمار كرد
له خوله‌كی هه‌شتاو یه‌ك فێر نینۆ به تۆمار كردنی گۆلی چواره‌م كۆتایی به گۆله‌كانی یاری هێناو یانه‌ی ڤیار یال سێیه‌م سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ر یه‌كی به‌ده‌ست هێناو به نۆ خال له پله‌ی یه‌كه‌می كۆمه‌له‌ی ده‌یه‌م دێت و ماكابی ته‌ل ئه‌بیبیش دوای دوو بردنه‌وه تووشی یه‌كه‌م دۆراندن بوو به شه‌ش خال له پله‌ی دووه‌می ریزبه‌ندی گروپه‌كه دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.