یانه‌ی لاتسیۆ گورزێكی كوشنده‌ی به‌ركه‌وت، ئه‌ویش به‌ر له یاری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی یانه‌كه له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی یوڤێنتوس له هه‌فته‌ی حه‌وته‌می خولی ئیتاڵیا، سه‌رچاوه‌كانی دهنگوباسی ئیتاڵیا ئاشكرایانكرد كه سێ یاریزانی لاتسیۆ تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونه، تا ئێستاش یانه‌كه ناوی یاریزانه تووشبووه‌كانی ئاشكرا نه‌كردووه
له ڕۆژانی رابردووش‌دا، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا ڕێگه‌ی نه‌دا هه‌رسێ یاریزانی لاتسیۆ، شیرۆ ئیمۆبیلی و لوكاس لیڤاو تۆماس ستراكوشا به‌شداری له یاری به‌رامبه‌ر زینیت سان پترسبۆرگ له گه‌ڕی سێیه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ بكه‌ن، ئه‌ویش به‌هۆی بوونی گومانی تووشبوونیان به ڤایرۆسی كۆرۆنا
پێشتریش كارگێڕی لاتسیۆ ئه‌نجامی پشكنینه‌كانی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپای له‌باره‌ی تووشبوونی یاریزانانی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕهتكردبووهوهو رایگه‌یاندبوو كه سه‌رجه‌م یاریزانانی یانه‌كه تووشی كۆرۆنا نه‌بوونه‌و باری ته‌ندروستیان باشه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.