کۆڵبەرێکی دیکەی كورد لە سنوورەکانی چاڵدرێرانی پارێزگای ئورمیە بە تەقەی هێزەكانی سوپای پاسدارانی ئێران کوژرا. رۆژی رابردووش کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی ئەو شارە کوژرابوو.
بەپێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ هەینی 6ی تشرینی دووهمی 2020، هێزەکانی سوپای پاسداران لە یەکێک لە خاڵە سنوورییەکانی شاری چالدێران دەستڕێژیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی سوپای پاسداران کۆڵبەرێک بە ناوی کەماڵ عەلەم هولوی، خەڵکی چالدێران گیانی لە دەستداوە.
رۆژی رابردووش لە سنوورەکانی ئەو شارە کۆڵبەرێک بە ناوی حەسەن دالایی میلان بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.