لە ویلایەتی جۆرجیا کە یەکێکە لە ویلایەتە ھەستیارەکانی یەکلایکردنەوەی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و تیایدا کاندیدی دیموکراتەکان، جۆ بایدن لە پێشە، دووبارە دەست بە جیاکردنەوە و ژماردەنەوەی دەنگەکەکان دەکرێت.
تا ئێستا کاندیدی براوەی سەرۆکایەتی ھەڵبژاردنەکانی ئەمریکا یەکلایی نەبووەتەوە و ئێستاش بڕیاردرا کە دووبارە دەنگەکانی ویلایەتی جۆرجیا دووبارە بژمێردرێتەوە.
سکرتێری ویلایەتی جۆرجیا، براد رافینسپێرگەر رایگەیاند: کە تا ئێستا نزیکەی پێنج ملیۆن دەنگ بەکارھاتووە و ریژەی جیاوازی دەنگی نێوان ھەردوو کاندیدەکەش زۆر کەمە.
ناوبراو راشیگەیاند: کە بڕیار دراوە دووبارە دەنگەکانی ئەو ویلایەتە ھەژمار بکرێتەوە.
لە سەرەتا دەنگەکانی ترەمپ لەم ویلایەتە لە پێش بایدنەوە بوو، بەڵام لەگەڵ جیاکردنەوەی لەسەدا ٩٨ی دەنگەکان، بە جیاوازیەکی زۆر کەم بایدن پێشکەوت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.