Erbil 15°C شەممە 18 کانوونی دووەم 13:06

یه‌که‌مین فێستیڤاڵی بەرووبوومی ناوخۆیی ژیان لە سلێمانی دەستیپێکرد

بە بەشداری زیاتر لە ٧٠ کۆمپانیا، خاوەنکار و جووتیار
کوردستان TV
100%

بە ئامادەبوونی پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان، مستەفا عەبدوڵرەحمان، فێستیڤاڵی ژیان بۆ بەبازاڕکردن و خستنەڕووی بەرووبوومی ناوخۆیی لە شاری سلێمانی کرایەوە.

بە بەشداری زیاتر لە ٧٠ کۆمپانیا، خاوەنکار و جووتیار، فێستیڤاڵی ژیان بۆ بەبازاڕکردن و خستنەڕووی بەرووبوومی ناوخۆیی لە شاری سلێمانی کرایەوە. 

ئەمڕۆهەینی، فێستیڤاڵی ژیان بۆ خستنەڕووی بەرووبوومی ناوخۆیی لە پارکی ئازادی شاری سلێمانی کرایەوە.

لە رێوڕەسمی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر و سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان، مستەفا عەبدوڵرەحمان ئامادەی بوون.

لە کۆنگرەیەکی  رۆژنامەنوسیدا لە کاتی کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا، پارێزگاری سلێمانی باسی لە گرنگی ئەم جۆرە فێستیڤاڵانەی کرد بۆ ناساندن خستنەڕوو و بەرهەمی ناوخۆیی و دەستخۆشی لە هەموو ئەو لایەنانە کرد کە رۆڵیان هەبووە لە کردنەوەی فێستیڤاڵەکەدا.

دواتر لەلایەن هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و سەرۆکی یەکێتی هاوردە و ناردنکارانی کوردستان خەڵات بەسەر جووتیاری نمونەیی ئازاد محەمەد و سیروان ئەحمەد وەک هەنگەوانی نموونەیی لە قەزای ماوەت لە شارباژێڕ دابەش کرا.

لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی ژیان، ئیحسان جەمال ئاماژەی بەوەدا کە بەبەشداری جووتیاران لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان فێستیڤالەکە کراوەتەوە و بۆ ئەو کەسانەی خواستیان لەسەر بەرهەمی ناوخۆ هەیە.

ئیحسان جەمال گوتی: "لە قەندیل، شارباژێر، ئاکرێ و هەڵەبجە و گەرمیانەوە بەشداربوومان هەیە لە فێستیڤالەکەدا کە بۆ دوو رۆژ بەردەوام دەبێت رۆژانە لە کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆوە تاوەکو ١٠ی شەو کراوە دەبێت و ٧٠ بەشداربوو لە فێستیڤاڵەکەدا هەیە".

بەڕێوەبەری فێستیڤاڵی ژیان راشیگەیاند، ئامانج لەم فێستیڤاڵەدا ناساندن و ساغکردنەوەی بەرهەمی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان و هەوڵدانە بۆ بەبازاڕکردنیان لە دەرەوەی وڵات.

 

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.