بەرەبەیانى ئەمڕۆ تەقە لەبینای دادگای بەرایی چەمچەماڵ کرا و بەهۆیەوە بەشێک لە بیناکە سوتا.
چه‌ند شایه‌تحاڵێك به ماڵپه‌ری كوردستانی تی‌ڤیان راگه‌یاندووه، ڕووداوەکە به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ هه‌ینی روویداوه، بە دوو جۆر چەک تەقە لە بینای دادگای چەمچەماڵ کراوە و بەهۆیەوە ئاگر له بینایی دادگا دروست بووە.
هاوكات تەقەکان زۆربوون بەنزیکەیی 40 فیشەک بەر بیناکە کەوتووەو لە بەشی پشتەوەی بیناکە تەقەکراوە و هیچ وەڵامدانەوەیەک نەبووە و تەقەکان لە ئۆتۆمبیلێکەوە کراوە.
ئەو شایه‌تحاڵه گوتیشی: لە شوێنی تەقەکردنەکە سه‌رووی 60 قه‌وان هەڵگیراوەتەوە 200 مه‌تر ته‌قه‌كه‌ره‌كان لە بیناکەوە دووربووینه، بەڵام نزیکەی 20 فیشەک بەر بیناکە کەوتووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.