بهڕێوهبهرایهتیی پۆلیسی پارێزگای ههولێر دهستگیركردنی تۆمهتبارێكی راگهیاند كه لهگهڵ دوانی دیكه، سێ ئۆتۆمبیلیان دزیوه، بە فێڵ و بە زەبری چەك سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لە هاووڵاتیان ستاندووە.
بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای ھەولێر رایگهیاند: بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، نووسینگەی نەهێشتنی دزینی ئۆتۆمبێل، پاش ئاگاداركردنەوەیان لە سێ حاڵەتی دزینی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە گومرگی سەوزە و میوە و شەقامی سەد مەتری، دەستبەجێ تیمێكی لێكۆڵینەوەیان پێكهێنا و توانییان تۆمەتبارێك بە ناوی (ح.ق.ح) بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلەكان
دەستگیر بكەن.
تۆمەتباری ئاماژەپێكراو، دانی نا بەوەدا كە لەگەڵ دوو تۆمەتباری تر بە ناوەكانی (س.ج.ا) و (ج.م) تاوانەكانی ئەنجام داوە و بە فێڵ و بە زەبری چەك سێ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگریان لە سێ هاووڵاتی ستاندووە و دواتر لەبری بڕێك پارە ئۆتۆمبێلەكانیان لای كەسێك داناوە، كە هەرسێكیشیان پێشتر پێشینەی تاوانیان هەیە، بۆیە بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە
(446) بە دەلالەتەكانی (47-48-49) تۆمەتبار (ح.ق.ح) راگیرا و بڕیاری دەستگیركردنیش بۆ دوو تۆمەتبارەكەی دیكە دەركرا.
هەرسێ ئۆتۆمبێلەكەش دەستیان بەسەردا گیرا و دوای تەواوكردنی رێكارە یاساییەكان، رادەستی خاوەنەكانیان دەكر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.