لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئیدانەی هێرشەکانی پەکەکەی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا لە راگەیێندراوێکدا سەرکۆنەی هێرشی پارتی کرێکارانی کوردستان - پەکەکە بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە لە چەمانکێ دەکات و دەڵێت، پشتگیریی حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکات بۆ ریشەکێشکردنی تیرۆر.
لە كاردانەوەی ڕووداوەكەی رۆژی چوارشەممە 4ی تشرینی دووەمی له ناحیەی چەمانكێ، هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە لایەن پەكەكەوە كرایە ئامانج و پێشمەرگەیەك شەهید بوو و ژمارەیەك پێشمەرگە برینداربوون، ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی له سووریا - ئه‌نه‌كه‌سه سه‌ركۆنه‌ی هێرشی په‌كه‌كه كرد.
له هه‌ر كاردانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا، هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە ناحیەی چەمانکێ له سنووری پارێزگای دهۆک، به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كات رایگه‌یاند: هێرشی ئەمڕۆی پەکەکە لە قووڵاییی خاکی هەرێمی کوردستاندا و لە ناحیەی چەمانکێ له سنووری پارێزگای دهۆک كه تیایدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و ژماره‌یه‌كى دیكه‌ش بریندار بوون، پێشهاتێكى مه‌ترسیداره و به توندى سه‌ركۆنه‌ى ده‌كه‌ین. ئه‌م هێرشه هیچ پاساوێک هەڵناگرێت و هێرشە بۆ سەر ژیان و ئارامیی خەڵک و خاکی کوردستان.
هه‌روه‌ها له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و رووداوه‌كه كه چه‌كدارانی په‌كه‌كه هێرشیان كرده سه‌ر پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و هێرشه‌ی گەریلاکانی پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له ناوچه‌ی چه‌مانكێ له پارێزگای دهۆك ئەنجامیانداوە، ده‌ستدرێژییه بۆسه‌ر دامه‌زراوه‌ی ئه‌منی و سه‌روه‌ریی عێراق.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.