لە ئەمريكا، لە ماوەى ٢٤ كاتژمێردا رابردوودا هەزار و ١٩٦ تووشبووى كۆرۆنا گيانيان لەدەستداوە و بەم شێوەيە كۆى گشتى ژمارەی ئەو کەسانەی كە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٩ ھەزار و ٨٧٣ کەس.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی "Worldometer" کە پشت بە ئامارە نوێکراوەکانی پەتاکە دەبەستێت لە جیھاندا، لە ئەمریکا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی ١٠٨ ھەزار و ٩٤٦ کەس ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی ڤایرۆسەکە بوون گەیشتووه‌تە نۆ ملیۆن ٨٠٥ ھەزار و ١٢١ کەس.
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا بە زیادبوونی هەزار و ١٩٦ کەسی دیکە، ژمارەی ئەوانەی لە دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٣٩ ھەزار و ٨٧٣ کەس.
ھاوکات شەش ملیۆن و ٢٩٤ ھەزار کەس لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چاکبوونەتەوە و ژمارەى ئەو پشکنینانەى ئەنجامدراون ١٥٢ مليۆنى تێپەڕاند.
له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆی ئه‌مریكاش، ویلایەتی تێكساس له ریزبه‌ندیی یه‌كه‌می ویلایه‌ته‌كاندا دێت له‌ڕووی ژماره‌ی حاڵه‌ته‌كانی تووشبوون كه ٩٨٨ هه‌زار و ٣٢٥ حاڵه‌تی تیادا تۆماركراوه و له‌دوای ئه‌ویش به ٩٥٢ هه‌زار و ٧٠١ حاڵه‌ت كاليفۆرنيا و به ٨٢١ هه‌زار و ١٢٣ حاڵه‌ت فلۆريدا دێن.
لەرووى ژماره‌ی حاڵەتەكانى گيانلەدەستدانیشه‌وه، ويلايەتى نيويۆرک بە ٣٣ هەزار و ٧٤٣ حاڵەت لە ریزبه‌ندی یه‌كه‌می سه‌رجه‌م ويلايەتەكاندایه.
ئەمریکا لەسەر ئاستی جیهان پلەی یەکەمی گرتووە لە تۆمارکردنی بەرزترین ژمارەی توشبووانی پەتاکە، پاش ئەویش هيندستان دێت بە زياتر لە هەشت ملیۆن و ٣٧٨ هەزار توشبوو، پاشان بەڕازيل كە نزيكەى پێنج ملیۆن و ٥٩٠ هەزار حاڵەتی توشبوون بە پەتاکەى تێدا تۆمارکراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.