لە ئەمریکا ئامادەکاری دەکرێت بۆ گەڕانەوەی تەرمی خوالێخۆشبوو دکتۆر نەجمەدین کەریم و وا بڕیارە 5 کاتژمێری تر تەرمەکەی لە ئەمریکاوە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان.
بەپێی چەند زانیاریەک کە دەست ماڵپەڕی کوردستان تی ڤی کەوتووە بڕیارە 5 کاتژمێری تر تەرمی دکتۆر نەجمەدین کەریم پارێزگاری کەرکوک لە ئەمریکاوە بگەڕێندرێتەوە هەرێمی کوردستان و لە شاری هەولێریش ئامادەکاری تەواو کراوە بۆ پێشوازی کردن لێی.
وا بڕیاریشە لەسەر وەسیەتی خۆی و بە شێوەیەکی کاتی تەرمی دکتۆر نەجمەدین کەریم لە شاری هەولێر بەخاک بسپێردرێت تا ئەوکاتەی شاری کەرکوک ئازاد دەکرێت و لەژێر ئارامی و ئەمنیەتی هێزەکانی پێشمەرگە دەبێت ئەوکات بە شێوەیەکی هەمیشەیی تەرمەکەی دەبردرێتەوە شاری کەرکوک.
دکتۆر نەجمەدین کەریم چەند رۆژێک بەر گیان لەدەستدانی تووشی جەڵتەی مێشک هاتبوو و بە هۆیەوە کەوتبوە نەخۆشخانە دواجار لە رێککەوتی 2020/10/31 و کاتژمێر 11ـی شەو بە کاتی ئەمریکا گیانی لەدەستدا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.