كهمێك پێش ئێستا گهریلاكانی پەکەکە تەقەیان لە پۆلیسی نەوت لە سنووری ناحیەی ئەتروش کرد.
شایهتحاڵێك کە خەڵکی گوندی رەبەتکێ یە لە سنووری ناحیەی ئەتروش بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند: کەمێك پێش ئێستا چەکدارانی پەکەکە جارێکی تر تەقەیان لە پۆلیسی نەوت لەو سنوورە کردەوە.
شایتحاڵەکە ئەوەشی ڕاگەیاند: هیچ کەسێك بریندار نەبووە تەنیا تەقەیان کردووە و ئێستا ڕەوشەکە ئارام و سەقامگیرە ،بەڵام خەڵکی هەریەکە لە گوندەکانی رەبەتکێ و نسرا لە سنوری ناحیەی ئەتروش بەهۆی مەترسی چەکدارانی پەکەکە ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووە و ئاوارە بوونە بۆ سنوری شێخان....
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.