وهزارهتى خوێندنی باڵا و توێژینهوهى زانستی ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه بەمەبەستى پێدانى دەرفەتى زیاتر بۆ پەسەندکردنى ئۆفەرى زانکۆکانیان بۆ ماوەى یەک هەفتە واتە لە ئەمڕۆوە (٢٠٢٠/١١/٥) وە تاکو (٢٠٢٠/١١/١٢) دەرفەت دەدرێت بۆ پەسەند (مۆر)کردنى ئۆفەرى زانکۆکانى دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتى یەکسانکردنى بڕوانامەکان، بەمەرجێک ئۆفەرەکە لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) واتە پێش ڕاگەیاندنى لیستى نوێى زانکۆکان و بەپێى ڕێنماییەکان وەرگیرابێت، لەدواى ئەو ڕێکەوتەى سەرەوە ئۆفەر و قبوڵەکانى کۆن مۆر ناکرێت.
هەر لە ئاگەدارییەکەدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاشیدەگەیەنێت كهپێویستە خوێندنەکە لە سمستەرى یەکەمى ساڵى ئەکادیمى (٢٠٢٠-٢٠٢١) دەستپێبکات.
ئاماژه بهوهش دهكات كه پێویستە پێشکەشکار بە دۆکیۆمێنت بیسەلمێنێت کە ئۆفەرەکەى لە ساڵى (٢٠٢٠)و پێش ڕێکەوتى (٢٠٢٠/١١/١) وەرگرتوە، وەکو (ئیمێڵ، وەتس ئەپ، ڤایبر).
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.