هه‌رچه‌نده زۆربه‌ی لێكۆڵه‌ره‌وان جه‌ختیان له‌وه كردۆته‌وه كه كاریگه‌ری گه‌وره‌ی دراما و شانۆ ده‌تواندرێت به‌جوانی بقۆزرێته‌وه بۆ پێشكه‌وتنی منداڵ له‌رووی زانیاری و ویژدانی، ئه‌مه‌ش به‌دابینكردنی سه‌رچاوه‌كان بۆ مامۆستایان دێته‌كایه‌وه، ئه‌گه‌ر چی تاوه‌كو ئێستا كه‌لێنێك هه‌یه له نێوان به‌ها چه‌مكه‌كه‌ی و نێوان پراكتیزه‌كردنی به‌شێوه‌یه‌كی كرداری.
ده‌توانین به‌كورتی ئه‌و هۆكارانه ده‌ستنیشان بكه‌ین كه وا له مامۆستایان ده‌كات كه دوودڵ بن و قه‌ناعه‌تیان نه‌بێت له پرۆسه‌ی به‌كارهێنانی دراما و شانۆ له چالاكییه‌كانی ناو پۆل:
1- له لێكۆڵینهوهوتوێژینهوهكاندا له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی شانۆگه‌ری بۆ پێشخستنی میتۆده‌كان، مامۆستایه‌كان تووشی سه‌رسووڕمان و شۆك ده‌بن له جۆراوجۆری زاراوه‌كانی به‌كارهاتوو له دراما و شانۆ وه‌كو : درامای داهێنه‌ر، درامای پێشكه‌ووتوو ، پرۆسه‌ی دراما ، درامای په‌روه‌رده‌یی ، درامای سروشی ....هتد.
2- فه‌رامۆشكردنی چالاكیه‌كانی درامی له میتۆدیۆكانی خوێندن وه‌ك ئه‌وه‌ی زۆر پێویست نه‌بێت.
3- له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی به‌رنامه‌كانی په‌روه‌رده بۆ مامۆستایان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی په‌یوه‌ندار به دراما و شانۆ پێشكه‌ش ناكات ، بۆیه مامۆستیان هیچ چالاكی درامیان بۆ مه‌یسه‌ر نابێت.
4- زۆربه‌ی چالاكیه درامییه‌كان به پله‌ی یه‌كه‌م له‌رێگه‌ی یاری ئه‌نجام ده‌درێت ، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه مامۆستایان وا بیربكه‌نه‌وه كه منداڵه‌كان لایه‌نی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده و فێربوون فه‌رامۆش ده‌كه‌ن.
به‌پێی ئه‌م هۆكارانه كه ده‌بنه گرفت له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی دراما‌و شانۆ له‌لایه‌ن مامۆستایان به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی له ناو پۆل ، ئه‌م باسه‌مان باس له سیفه‌ته‌كانی دراما و شانۆ ده‌كات ، له‌گه‌ڵ ته‌ركیز كردن له‌سه‌ر كاریگه‌رییه‌كه‌ی له پێشكه‌وتنی خوێنهنهوه و نووسینی قوتابیان و به‌كارهێنانی باشترین و ساده‌ترین شێواز.
زراوه ئاڵۆزه‌كان:
له رووی مێژووه كاری درامی منداڵان زیاتر په‌یوه‌ست بووه به فێربوون نه‌وه‌كو به لێكۆڵینه‌وه‌ی شانۆیی له‌م ڕوانگه‌وه چه‌ندین تیۆر به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له سه‌ر په‌روه‌رده دروست بوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ستن به‌م كارانه نه‌یان توانیوه ڕێكبكه‌ون له‌سه‌ر ناوێكی دیار كرا‌و بۆیه هه‌ر زاراوه‌یه‌ك كه له‌لایه‌ن لێكۆڵه‌ره‌وه‌كان به‌كار هاتووه گوزارشت له شێواز و ڕێگایه‌كی تایبه‌ت ده‌كات ، به‌هه‌مان شێوه‌ش دراما‌و شانۆ كه بریتیه له پرۆسه‌ی به‌رهه‌م هێنان له ناو پۆل ده‌بێ جه‌خت له گواستنه‌وه‌ی درامای په‌روه‌رده‌یی بۆ پرۆسه‌یه‌كی فێر بوون بێت له رێگه‌ی به‌كارهێنانی دراما بێت وهبهپێچهوانهش.
چالاكی درامی زۆر پێویسته بۆ پێشخستنی خێرای خوێندنه‌وه و نووسین ؛ چونكه منداڵان ده‌توانن به‌شداربن له خوێندنه‌وه و نووسین وه‌كو پرۆسه‌كی گه‌یاندن گشتگیری جگه له‌مه‌ش لێكۆڵه‌وه‌ران توانیان ئه‌وه بدۆزنه‌وه كه داواكارییه‌كانی عه‌قڵی منداڵ بۆ تێگه‌یشتنی دراما هاوشێوه‌یه سه‌بارت به‌و منداڵانه‌ی له پرۆسه‌ی خوێندنن.
بۆنموونه : مانای خوێندنه‌وه واته وه‌رگرتن و تێگه‌یشتن به شێوه‌یه‌كی گشتی له‌رێگه‌ی مامه‌ڵه‌كردنی قوتابی له‌گه‌ڵ په‌رتووكی قوتابخانه ، به‌ڵام پرۆسه‌ی دراما ئاماژه به شێوازی فێربوون ده‌دات به‌وه‌ی منداڵ به‌شدار ده‌بێت خه‌یاڵ و سه‌رپێی و هه‌ره‌مه‌كی له‌میانه‌ی ماناكه‌ی و شێوازی په‌یوه‌ندی و مامه‌ڵه له نێوان مامۆستا و قوتابی.
ساده‌و ساده‌كاری چالاكی درامی:
زۆر له مامۆستایان هه‌ست به ترسناكی ده‌كه‌ن له سه‌رپه‌رشتی قوتابیان له كاتی ئه‌نجامدانی چالاكی درامی، به‌ڵام هه‌رچۆنێك بێت زۆربه‌ی چالاكی درامی داوا له مامۆستایان ناكات كه ئه‌زموونێكی شانۆگه‌ری ڕاسته‌وخۆیان هه‌بێت، سروشتی چنینكاری له دراما و شانۆ وا ناخوازێ به‌هه‌موو یاسایه‌ك یان ڕیزبه‌ندی شانۆی په‌یره‌و بكات .
له‌كاتی به‌كارهێنانی دراما و شانۆ وه‌كو شێوازی وانه‌گوتنه‌وه له سه‌ر مامۆستا وا سه‌یری بكه‌ن كه ئه‌م پرۆسه‌یه زیاتر چه‌مكێكی فه‌لسه‌فییه له‌وه‌ی نموونه‌یه‌كی میتۆدییه.
چه‌ند نموونهیك له‌سه‌ر چالاكی درامی كه ده‌تواندرێت به شێوه‌یه‌كی پراكتیكی جێبه‌جێ بكرێت:
1- به‌كارهێنانی دووباركردنه‌وه‌ی نواندنی چیرۆكی درامی بۆ په‌ره‌پێدانی توانه‌كانی منداڵان له گێڕانهاوهی چیرۆك:
له‌كاتی دووباره‌كردنه‌وه‌ی نواندنی چیرۆكی درامی، منداڵان ده‌ست ده‌كه‌ن به نواندن یان بووكه‌ڵه به‌كار ده‌هێنن بۆ نمایشكردنی چیرۆكه‌كه پاش ئه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی جوان دادهرێژرێتهوه.
مارتینز (1993- martinez) له توێژینهكهیدا زۆر به وردی باس ده‌كات كه چۆن مامۆستایان ده‌توانن ره‌چاوی هه‌ستی منداڵان بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی چۆنیه‌تی بونیادی چیرۆك بكه‌ن له رێگه‌ی هاندانیان له‌سه‌ر دووباركردنه‌وه‌ی نواندنی چیرۆكی درامی، ئه‌م شێوازه‌ش وا له قوتابی ده‌كات حه‌زی له خوێندنه‌وه و نووسین بكات به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی زانیاری زیاتر.
2- ئاوێته كردنی پرۆسه‌ی دراما له‌گه‌ڵ فێربوونی نووسین:
چۆن به هۆی دراما فێربوون و نووسین له‌لای منداڵان پێش ده‌كه‌وێت؟ چۆنیه‌تی نووسین بۆ منداڵان ڕوووندهكرێتهوه، چۆن له نووسین و خوێندنه‌وه تێ‌یان ده‌گێنن؟ ئه‌مه‌ش به جۆری پرسیاره‌كانی مامۆستا ده‌بێت بۆنموونه: ئاژه‌ڵی دڕنده له كوێ ده‌ژیت؟ ده‌تواندرێت له‌رێگه‌ی وه‌ڵامه‌كان چیرۆكێك بنووسرێت و به‌شێوه‌یه‌كی درامی به‌رجه‌سته بكرێت.
3- چالاكی درامی له رێگه‌ی یاری:
ده‌بێ مامۆستایان ئاگادار بن كه یاری و چێژ و رابوواردن یه‌كێكه له دیارده‌كانی دراما و شانۆ ، به پێی پێشنیازاكانی ماك ماستر(( Mc Master 1998 )) ده‌بێته پاڵنه‌رێكی به‌هێز بۆ فێربوون چونكه سه‌ربه‌ستی ته‌واو ده‌دات به‌قوتابی له به‌هێز كردنی زمان و دیالۆژ ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قوتابی له یاری چێژ وه‌رده‌گرێت بارودۆخێكی گونجاو ده‌خوڵقێنێت بۆ ئه‌وه‌ی حه‌ز و ئاره‌زوی زیاتر بێت بۆ خوێندن.
ن/ كامه‌ران حاجی ئه‌لیاس
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.