ژماره‌ی تووشبووان به په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) كه له شاری وهان سه‌ربه ویلایه‌تی هوبی رۆژهه‌ڵاتی چین سه‌ری هه‌ڵدا و به جیهاندا بڵاوبوویه‌وه، ٤٨ ملیۆن و ٤٣٨ هه‌زار كه‌سی تێپه‌ڕاند.
به‌پێی ماڵپه‌ری "Worldometer" كه زانیارییه‌كانی پشت به ئاماره‌كانی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت له جیهاندا، یه‌ك ملیۆن و ٢٣١ هه‌زار و ٢٦ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له كاتێكدا ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٤٨ ملیۆن و ٤٣٨ هه‌زار و ٩٤٤ كه‌س، ٣٤ ملیۆن و ٦٧٤ هه‌زار و ٥١٩ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه و ١٢ ملیۆن و ٥٣٣ هه‌زار و ٣٩٩ كه‌سیش له‌ئێستادا هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژماره‌ی تووشبوون و گیانله‌ده‌ستدانی به‌هۆی په‌تاكه تۆماركردووه كه تا ئێستا، نۆ ملیۆن و ٨٠١ هه‌زار و ٣٥٥ حاڵه‌تی تووشبوون و ٢٣٩ هه‌زار و ٨٢٩ حاڵه‌تی گیانله‌ده‌ستدانی به‌و په‌تایه تۆماركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.