بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی هەولێر، ئاگەدارییەكی بڵاو كردەوە و ڕایدهگهێنێت كه لهسبهی ههینی یهوه 6 ى 11 ى 2020 ، رێگای هەولێر - بەحرکە، کە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر و شارەکانی نیشتەجێبونی (گەنجان، گوندی کۆری، ئارین، شوقەکانی نیشتەجێبونی مامۆستایان)، دەڕوات، بۆ ماوەی 10رۆژ بە تەواوی دادەخرێ و لە 2020/11/16 دووبارە دەکرێتەوە
هاتووچۆی ههولێر راشیدهگهێنێت هاووڵاتیان دەتوانن وەك شوێنگرەوەی ئەو ڕێیە، لە رێگای هەولێر- پیرمامەوە بچنەوە سەر ڕێی خزمەتگوزاریی شەقامی 150مەتری و لەوێوە بچنە شارەکانی نیشتەجێبوون یان بۆ بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر.
هاتووچۆی ههولێر ئاماژه بهوهش دهكات كه هۆكاری داخستنی ئەو ئەو ڕێیەیش بۆ تەواوکردنی جووتسایدی بەحرکە و بەستنەوەی تەواووەتی شەقامی بەحرکە - هەولێرە بە شەقامی 150مەترییەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.