لهراگهیاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیر كردنى ژماره‌یه‌ك سواڵكه‌ری راگه‌یاند
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایدهگهێنێت كه بەشی پۆلیسی رێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتیه‌كه‌مان لە درێژەی هەڵمەتی دەستگیرکردنی دەرۆزەکەران، لە ترافیكلایت و چوارڕیان و ناوبازاڕ و سەرشەقام و شوێنە گشتییەكان، ژمارەیەكی دیکە دەرۆزەكەریان دەستگیر كرد
راشیدهگهێنێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كهدهستگیر كراون داوای پارە و خێریان لە خەڵك كردووه و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتیان و شێواندنی سیمای هەولێری پایتەخت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه سەرجەم دەرۆزەكەرەكان، بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددە (390) لە یاسای سزادان، ڕاگیران.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.