فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان له یاداشتێكدا داواده‌كات په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌سه‌ر په‌لاماری په‌كه‌كه بۆسه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ساز بكات.
عه‌بدولستار مه‌جید ،سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی كوردستان، یاداشتێك ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات و داواده‌كات په‌رله‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی له‌سه‌ر په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی په‌كه‌كه سازبكات و لیژنه‌یه‌كیش بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته پێكبێت.
له یادداشته‌كه‌ی سه‌رۆكی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا هاتووه ''پاڵپشت به بڕگه‌ی یه‌كه‌م له ماده‌ی (٨) و ماده‌ی (١٧)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان كه سه‌رۆك یان سێیه‌كی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان ده‌توانن داوای كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان بكه‌ن سه‌باره‌ت به بابه‌تێكی دیاریكراو. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته داواده‌كه‌ین په‌رله‌مانی كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و گرژیی و ئاڵۆزییه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌ی له‌نێوان پێشمه‌رگه و په‌كه‌كه‌دا دروست بووه، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی ئه‌نجامبدات و دواجار به‌پێی بڕگه‌ی یه‌كه‌می مادده‌ی (٤٣) لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ به‌دواداچوونی ئه‌م بابه‌ته پێكبھێنێت.
شایانی دۆینێ چوارشه‌ممه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له سنووری قه‌زای ئامێدی سه‌ربه پارێزگای دھۆك بۆمبێكی چێنراویان به هێزێكی پێشمه‌رگه‌دا ته‌قانده‌وه و په‌لاماری ھێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌یان دا.
له ئاكامی ئه‌و په‌لاماره‌شدا پێشمه‌رگه‌یه‌ك شه‌هید و دووی دیكه‌ش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.