له‌سه‌دا 77ی جووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌نگیان به جۆبایدن داوه‌و له‌سه‌دا 21- دیكه‌ش ده‌نگیان به دۆناڵد تره‌مپ داوه.
راپرسییه‌كی نوێ ئاشكرای كردووه كه رێكخراوی( گی سترێت) ئه‌نجامی داوه كه ده‌نگده‌رانی جوو له ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به زۆرینه كه گه‌یشتۆته سه‌دا 77 ده‌نگیان له‌به‌رژه‌وه‌ندی كاندیدی دیموكراته‌كان جۆ بایدن داوه‌و له‌به‌رامبه‌ریشدا سه‌دا 21 ده‌نگیان به دۆناڵد تره‌مپ،كاندیدی كۆمارییه‌كان داوه.
له‌مباره‌یه‌وه جیم گریستان، ئاماده‌كاری راپرسییه‌كه ده‌ڵێت: زۆرینه‌ی جووه‌كان پاڵپشتی له كاندیدی دیموكراته‌كان ده‌كه‌ن،چونكه دیموكراته‌كان هه‌واڵ ده‌ده‌ن كێشه‌ی نێوان ئه‌مریكا و ئێران چاره‌سه‌ر ببێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی له‌سه‌رده‌می ئۆباما رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له‌گه‌ڵ ئێران كرا.
شایانی باسه دوای ئه‌وه‌ی جۆ بایدن ،كاندیدی دیموكراته‌كان توانی ویلایه‌تی میشیگان یه‌كلایی بكاته‌وه، پێویستی به‌وه هه‌یه ئه‌و 6 خاڵه‌ی ویلایه‌تی نیڤادا به‌ده‌ست بێنێ تا كۆی ده‌نگه‌كانی كه ئێستاكه 264 ده‌نگه ، بگاته 270 ده‌نگ و ببێته سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.