تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ داوا ده‌كات جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له جۆرجیا رابگیرێت كه یه‌كێكه له ویلاته گرنگه‌كان.
سه‌رۆكی لقی جۆرجیای پارتی كۆماری، ده‌یڤید شافه‌ر رایگه‌یاند، به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ تیمی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ دۆسیه‌یه‌كیان كردووه‌ته‌وه بۆ راگرتنی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان له ناوچه‌ی كاتام.
ده‌یڤید شافه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه له ئاماده‌كاریدان بۆ ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانی دیكه‌یش دۆسیه‌ی هاوشێوه بكه‌نه‌وه و رایگه‌یاندووه "له دۆسیه‌كه‌دا لایه‌نی په‌یوه‌ندیدارمان له‌وه ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ئه‌و ده‌نگانه‌ی له رێگای پۆسته دراون كه چاودێرانی پارتی كۆماری له‌وێ نه‌بوون له‌گه‌ڵ كارته‌كانی ده‌نگه‌كان بۆ هه‌ژماركردن تێكه‌ڵی یه‌كتر كرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.