له ئاكامی په‌لامارێكی چه‌كداریدا له شاری هێنده‌رسۆن سه‌ربه ویلایه‌تی نیڤادا، چوار كه‌س كوژران.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاری هێنده‌رسۆن رایگه‌یاند كه دوای بیستنی ده‌نگی ده‌ستڕێژی گولـله له باڵه‌خانه‌یه‌كدا، تیمه‌كانی پۆلیس چوونه‌ته ناوچه‌كه.
تیمه‌كانی پۆلیس له گه‌راجی باڵه‌خانه‌كه‌دا، سێ كه‌سیان به بریندار بینیووه كه گومان ده‌كرێت یه‌كێكیان په‌لامارده‌ره‌كه بووبێت.
دوای ئه‌وه‌ی پۆلیس سه‌ركه‌وتوو نابێت له‌وه‌ی قه‌ناعه‌ت به تۆمه‌تباره‌كه بهێنێت خۆی راده‌ست بكات، له‌و په‌لاماره‌دا چوار كه‌س كوژران كه تۆمه‌تبار یاخود تۆمهتبارهكانیشی له‌نێودان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ورده‌كاری زیاتر بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه له‌باره‌ی رووداوه‌كه و ئه‌وانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.