تیمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی دۆناڵد ترامپ كاندیدی كۆمارییه‌كان داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی ویلایه‌تی ویسكانسن ده‌كات.
لە دوای داخستنی سندوقەکانی دەنگدان لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکادا هەر یەک لەکاندیدی پارتی دیموکرات و کۆمارییەکان دەنگی چەندین ویلایەتیان بردووەتەوە بەبێ ئەوەی ئەنجامی کۆتایی یەکلابووبێتەوە بەوەی کەمیان براوەی هەڵبژاردنەکەن و هەر یەکەیان بانگەشەی سەرکەوتنی خۆی دەکات.
له ولایه‌تی ویسكۆنسن، جۆ بایدن كاندیدی دیموكراته‌كان له‌پێش دۆناڵد تره‌مپ، كاندیدی كۆمارییه‌كانه‌وه‌یه، تره‌مپ پێی وایه كه پێشێلكاری له ناوچه‌كانی ئه‌و ولایه‌ته كراوه و به‌نیازه داوا بكات دووباره ده‌نگه‌كان جیابكرێنه‌وه.
بیل ستپین به‌ڕێوه‌به‌ری تیمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی ترامپ له راگه‌یه‌نراوێكدا باسی له‌وه‌كردووه، پشێوی له چه‌ند شارێكی ویسكۆنسن هاتووه‌ته ئاراوه و ئه‌وه‌ی گومانی خستوه‌ته سه‌ر سه‌لامه‌تی پرۆسه‌كه له‌و ویلایه‌ته.
وتیشی، سه‌رۆك ترامپ مافی خۆیه‌تی كه داوای ژماردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان بكات له ویسكۆنسن و ده‌ستبه‌جێش ئه‌و هه‌نگاوه ده‌نێین.
پێشتر ترامپ سه‌رباری راگه‌یاندنی سه‌ركه‌وتنی خۆی، باسی له ساخته‌كاری كردبوو له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بخاته‌ڕوو.
ئێستا له ئه‌مریكا پرۆسه‌ی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه‌ده‌چێت و براوه‌ی هه‌ڵبژاردن دیار نییه و تائێستا نازانرێت تره‌مپ ده‌بێته‌وه به سه‌رۆك یان جۆ بایدن، جڵه‌وی ئه‌مریكا ده‌گرێته‌وه ده‌ست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.