Erbil 1°C ھەینی 29 تشرینی دووەم 01:32

دوو بروسکەی سەرەخۆشیی لە بارەگای بارزانییەوە

کوردستان TV
100%


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ عه‌مید نه‌جات سلێمان ده‌كات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێز، عه‌مید نه‌جات سلێمان
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی(سلێمان ته‌ها ره‌شۆ پێندرۆی)ـی باوكی به‌ڕێزتانمان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی به‌ڕێزتان و خانه‌واده‌ و ته‌واوی خزم و دۆستانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبووی باوكتان به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات و دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
4ـی11ـی2020

 


باره‌گای بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عوسمان محه‌مه‌د ئیسماعیل دەکات

به‌ناوی خودای به‌خشنده‌ و میهره‌بان

به‌ڕێزان، خانه‌واده‌ی خوالێخۆشبوو عوسمان محه‌مه‌د ئیسماعیل
به‌ دڵگرانیه‌كی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی پێشمه‌رگه‌ی شۆڕشی ئه‌یلوول و گوڵان(عوسمان محه‌مه‌د ئیسماعیل)مان پێگه‌یشت.

پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ به‌ڕێز و نیشتیمانپه‌روه‌ره‌كه‌تان و ته‌واوی خزم و دۆست و ئاشنایانتان ده‌كه‌ین، خۆمان به‌هاوبه‌شی خه‌متان ده‌زانین.

له‌ خودای مه‌زن داواكارین گیانی خوالێخۆشبوو عوسمان محه‌مه‌د ئیسماعیل به‌ر ره‌حمه‌تی خۆی بخات و به‌ به‌هه‌شتی به‌رینی شاد بكات، دڵنه‌وایی و ئارامیش به‌ ئێوه‌ و كه‌سوكارتان ببه‌خشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

باره‌گای بارزانی
4ـی11ـی2020

كوردستان TV

هه‌واڵ و چالاكییه‌كانی پ.د.ك

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.