لیوا قارەمان شێخ کەمال جێگری سەرۆکی ئەرکان بۆ ئۆپەڕاسیۆنەکان لەوەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی رووداوەکەی ناحیەی چەمانکێ روونکردنەوەیهكی بڵاوكردهوه، هەندێ کەناڵ و میدیای سێبەر، لێدوانێکی ئێمەیان شێواندوەو هەواڵێکی ناڕاست و چەواشەکارانەی دوور لەئەخلاقی میدیاییان بڵاوکردۆتەوە.
لەبارەی رووداوەکەی ناحیەی چەمانکێ لەپارێزگای دهۆک، هەندێ کەناڵ و میدیای سێبەر، لێدوانێکی ئێمەیان شێواندوەو هەواڵێکی ناڕاست و چەواشەکارانەی دوور لەئەخلاقی میدیاییان بڵاوکردۆتەوە، بەوەی گوایە پۆزش بۆ رووداوەکە لەبەرژەوەندی لایەنێک دەهێنینەوە.
لێرەوە رایدەگەینین، چیرۆکی وەها داڕێژراو جێی گومانە و مەرامی خراپەکارانی لەپشتە، بۆیە بەتوندی ئەو هەوڵە نەزۆکانە رەتدەکەینەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.