تیمی یاسایی كاندیدی دیموكراتهكان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ئامادەیە لە دادگای باڵا رووبەڕووی ترەمپ ببێتەوە.
لە بەیاننامەیەکی بەپەلەدا، تیمی هەڵبژاردنی جۆ بایدن، وەڵامی تۆمەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکای دایەوە، کاتێک تۆمەتی ساختەکاریی خستە پاڵ دیموکراتەکان و گوتی، دەچینە دادگای باڵا بۆ رێگریکردن لەو ساختەکارییە. تیمی یاسایی جۆ بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان بۆ سەرۆکایەتیی ئەمەریکا ئامادەیە لە دادگای باڵا رووبەڕووی ترەمپ ببێتەوە ئەگەر رێگری بکات لە ژماردنی دەنگەکان.
له بهیاننامهكهدا هاتووه، ئەگەر سەرۆک بەردەوام بێت لە هەڕەشەکەی و بچێتە دادگا بۆ ئەوەی رێگە لە ژماردنی تەواوی دەنگەکان بگرێت، ئەوا ئێمە تیمێکی یاساییمان هەیە، کە ئامادەن بۆ رێگەگرتن لەو هەنگاوە و بەدڵنیاییەوە رێگریشی لێدەکەن.
لە بەشێکی دیکەی راگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەوڵەکانی ترەمپ بۆ راگرتنی ژماردنی دەنگەکان پێشینەی نییە لە مێژووی ئەمەریکادا و مایەی شەرمەزارییە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.