به‌هۆی گۆڕانی كه‌ش و هه‌وا و نزیكبوونه‌وه‌ی وه‌رزی سه‌رما كه ته‌نها كه‌متر له مانگ و نیوێك بۆ هاتنی وه‌رزی زستان ماوه، له‌گه‌ڵ ئه‌و نمه بارانبارینه‌ی دوو رۆژی رابردوو ناوچه‌كه‌ی گرته‌وه، یه‌كه‌م به‌فری ئه‌مساڵ له لوتكه‌ی چیای به‌رزی هه‌ڵگورد باری به‌م هۆیه‌شه‌وه پله‌كانی گه‌رما به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دابه‌زیون.
چیای هه‌ڵگورد له‌سه‌ر سنووری نێوان هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ههڵكهوتوووه و ده‌كه‌وێته باكووری ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی و رۆژهه‌ڵاتی سیده‌كان و له دیوی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری شنۆ .
له‌سه‌ر ئاستی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به به‌رزی سێ هه‌زار و 116 مه‌تر، به به‌رزترین چیا دێت ئه‌م به‌رزیه‌شی وایكردوه كه له چوار وه‌رزی ساڵدا به‌فر له لوتكه‌ی به‌رزی هه‌ڵگورد بمێنێته‌وه كه‌ش و هه‌وایه‌كی جیاوازی هه‌بێت.
ساڵی رابردوو له رێكه‌وتی 20/10، یه‌كه‌م به‌فر له‌و لوتكه‌یه باری.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.