ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2020/11/4 ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، به سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك وه‌زیران مه‌سرور بارزانی و ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئاسایی خۆی ساز كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به هێرشی ئه‌مڕۆی ناحیه‌ی چه‌مانكێ له پارێزگای دهۆك له لایه‌ن هێزه‌كانی په‌كه‌كه بۆ سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران جه‌ختی كرده‌وه له‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، قه‌واره‌ی سیاسی و شه‌رعیی خه‌ڵكی كوردستانه، هێزی پێشمه‌رگه‌ش پارێزه‌ری خاك و خه‌ڵكی كوردستانه ، بۆیه هه‌ر هێرشێكی له‌م جۆره ، هێرشكردنه بۆ سه‌ر ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان . حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دژی شه‌ڕی براكوژییه، له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌م جۆره هێرشانه به به‌زاندنی هێڵی سوور ده‌زانێت، ئه‌م هێرشه‌ی ئه‌مڕۆش كه كراوه‌ته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه له لایه‌ن هێزه‌كانی په‌كه‌كه، به تووندی ئیدانه ده‌كات و به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و دامه‌زراوه شه‌رعییه‌كانی له قه‌ڵه‌م ده‌دات . له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا، وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕێگری له تێكچوونی ئاسایشی هه‌رێم ده‌كه‌ین.
له ته‌وه‌ری یه‌كه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، سه‌رۆك وه‌زیران جارێكی دیكه هوشداریدا له مه‌ترسییه‌كانی زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، به‌تایبه‌تی له گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی زستان و سه‌رما ، سه‌رۆك وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتووه‌ته ئاستێكی مه‌ترسیدار و ڕۆژ نییه چه‌ندین كه‌س گیان له ده‌ست نه‌ده‌ن . بۆیه دامودهستگاكانی حكومه‌تی ڕاسپارد كه نابێ به هیچ شێوه‌یه‌ك، هیچ كه‌مته‌رخه‌مییه‌ك له پابه‌ندبوون به رێنماییه ته‌ندروستییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی بكرێت، به‌تایبه‌تی له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و شوێنه گشتییه‌كان. ئه‌وانه‌ی بێ باكیشن و به شێوه‌یه‌كی نابه‌رپرسانه مامه‌ڵه له گه‌ڵ ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره ده‌كه‌ن و پابه‌ند نابن ، ئه‌وه به‌داخه‌وه به مه‌به‌ست ژیانی خه‌ڵك ده‌خه‌نه مه‌ترسیی جیددیه‌وه و ده‌بنه هۆكار بۆ مردنی خزم و كه‌سوكار و هاووڵاتییان به گشتی.
پاشان دكتۆر سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی، ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی په‌تای كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و ستراتیجی وه‌زاره‌ت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه خسته‌ڕوو.
دواتر ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیری ناوخۆ، ڕاپۆرتێكی سه‌باره‌ت به میكانیزم و ئاستی جێبه‌جێكردنی ڕێكاره‌كانی خۆپارێزی و ڕێنماییه‌كانی لیژنه‌ی باڵای ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان و كێشه و گرفت و ئاسته‌نگه‌كان خسته‌ڕوو. ئاماژه‌ی به كۆمه‌ڵێك پێشنیاریش كرد بۆ زیاتر پابه‌ندبوونی فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌ت و هاووڵاتییان و سه‌ردانكه‌رانی داموده‌زگا حكومییه‌كان به ڕێنماییه‌كان .
له ته‌وه‌ری دووه‌می كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ، وه‌زیری ناوخۆ ڕاپۆرتێكی پێشكه‌ش كرد سه‌باره‌ت به ڕێكخستنی كاری كۆمپانیا ئه‌منییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان و داتا وزانیاریی پێویستی له‌م ڕووه‌وه خسته‌ڕوو ، كه تیایدا مه‌رجه‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی كار به‌م كۆمپانیایانه و پابه‌ندییه‌كانیان و چالاكیه‌كانیان وپابهندكردنیان به پێدانی باجی پێویست وچاودێریكردنی كاره‌كانیان له بواری پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری پاسه‌وانی روونكرابووهوه، به ئاراسته‌ی ڕێكخستنه‌وه‌ی كار وچالاكی ئه‌م كۆمپانیایانه له چوارچێوه‌ی مه‌به‌سته‌كانی دامه‌زراندنیان و به‌ڕه‌چاوكردنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی، دوای گفتوگۆ و ڕاگۆڕینه‌وه، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا، دوای له به‌رچاوگرتنی هه‌موو تێبینی و پێشنیاره‌كان، پڕۆژه یاسایه‌ك سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته ئاماده بكرێت و له دوای په‌سه‌ندكردنی له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، بنێردرێت بۆ په‌رله‌مانی كوردستان بۆ ته‌شریعكردنی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.