چاودێران و شڕۆڤه‌كارانی عێراق پێیان وایه كه ئاماژه‌ی ئه‌وه هه‌یه نوری مالكی ،سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق پلانی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق له‌رێگای ئێران و پاڵپشتیكردن له میلیشیاكان داده‌نێت.
له‌مباره‌یه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاندووه، له‌پێناو دابینكردنی ناوه‌ندێكی گونجاو بۆ مالكی لهدیمهكانی داهاتوودا، هه‌وڵی چڕ‌و دیداری جیا جیا هه‌ن .
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ده‌شڵێت: مالكی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسییه‌كان و سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سه‌ركرده جه‌ماوه‌رییه‌كان كۆده‌بێته‌وه.
هاوكات ناسر ته‌ها –ی راگه‌یاندكار ده‌ڵێت: مالكی له رێگای ئێران و میلیشیاكانه‌وه دیه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵات.
هه‌روه‌ها عومه‌ر جه‌فال، رۆژنامه‌نووس و توێژه‌ری عێراقی ده‌ڵێت: مالكی له‌و كاته‌ى له سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دوور خراوه‌ته‌وه، ده‌یه‌وێ جارێكی دیكه بگه‌ڕێته‌وه سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.