لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی ئاماری مانگانەی خۆی بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە، و بە پێی یاسا‌و ریێنماییەكانیش هەر شویێنك پابەند نەبێت، روبەروی سزای ماددی و یاسایی دەكرێتەوە.
بەپێی ئاماری مانگانەی لیژنەهاوبەشەكانی قائیمقامییەتی سلێمانی لە بەرواری (10.1 تا 2020.10.31) لیژنەكان پێنج هه‌زار و (399) سەردانیان بۆ شوێنە گشتییەكان ئەنجام داوە وبه‌هۆی سه‌رپێچیكردن له مه‌رجه‌كانی ته‌ندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی كاركردن (436) پسوڵه‌ی سه‌رپێچییان له‌شوێنه‌كان تۆماركردوه هه‌روه‌ها (354) پسوڵه‌ی ئاگاداركردنه‌وه بۆ پابەندی مەرج و رێنماییەكان كراوه.
ئاماری لیژنههاوبهشكان ئه‌وه‌ی خستوه‌ته‌ڕو: به‌هۆی به‌رده‌وام بون له‌سه‌رپێچی (20) شوێن داخراون (18) شوێنیی دیكه روبه‌ڕوی دادگا كراونه‌ته‌وه.
لە ئامارەكەدا هاتوە، لەماوەی یەك مانگدا بڕی (58) تۆن و (750) كیلۆ گرام كاڵاوشمه‌ك و خۆراكی ماوە بەسەرچو لە ناوبراون و كۆی گشتی پارەی غەرامەكراویش له‌م مانگه‌دا بریتییه لە (84) ملیۆن و (90) هه‌زار دینار كه به‌پێی یاسا دەخرێتەوە سەر داهاتی گشتی.
هەرشوێنێكی كاركردن پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن نه‌بێت له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه سەرەتا ئاگادار دەكرێتەوە، دواتر سزای ماددی دەدرێت، لە حاڵەتی دوبارەكردنەوەی سەرپێچیەكانیشدا روبەروی دادگا دەكرێنەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.