ئهنجوومهنی شورای كۆماری ئیسلامی ئێران، یاسایهكی نوێی دهركرد، كه دهستهی وزهی ناووكی ئێران پابهند دهكات بهوهی یۆرانیۆم بپیتێنێت.
ئەمڕۆ دووشەممە پەرلەمانی ئێران پرۆژە یاسایەکی بۆ پیتاندنی زیاتری یۆرانیۆم پەسەندکرد، بەگوێرەی پرۆژە یاسای پەسەندکراوی پەرلەمان، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران ساڵانە دەسەڵاتی پیتاندنی یۆرانیۆمی بەڕێژەی لەسەدا بیستی هەیە بە بڕی سهد و بیست کیلۆگرام لە وێستگەی فێردووی ههیه.
ئەوەش زانراوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەشێوەیەکی بەپەلە کۆبوونەوەی پەرلەمان ئەنجامدراوە بۆ پەسەندکردنی پرۆژەکە بەناوی هەنگاوە ستراتیژییەکانی هەڵوەشاندنەوەی سزاکانی ئەمریکا.
پرۆژە یاساکە بە سهد و نهوهد شهش دهنگی بهڵێ پەسەندکرا، پەسەندکردنی ئەم پرۆژە یاسایە لەکاتێک دایە، یەک رۆژی ماوە بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا و ئامانج لەم هەنگاوەی ئێران لێدانە لە سیاسەتی دەرەوەی ترەمپ بەو هیوایەی بتوانن کاریگەری لەسەر هەڵنەبژاردنەوەی بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.