به‌مه‌به‌ستى چاره‌سه‌ركردنى بارزۆرى چه‌ند محه‌ویله له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى ناوشارى سلێمانى، به‌سه‌رپه‌رشتى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى، بەبڕی (180.989.600) سەد و هه‌شتا ملیۆن و نۆسه‌د و هه‌شتاو نۆ هه‌زار دینار پرۆژەیەكی كارەبا جێبەجێدەكرێت.
لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، له‌سنورى له‌ناوشارى سلێمانى پرۆژەیەكى كاره‌با جێبەجێدەكرێت و كه بریتیه لە:-
- چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى محه‌ویله‌ى (8) له فیده‌رى (106) وێستگه‌ى راپه‌ڕین.
- راكێشانى كاره‌باو دانانى محه‌ویله بۆ گه‌ڕه‌كى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ژماره 107 كه‌رتى 2ى قڕگه.
- دانانى محه‌ویله‌ى مساعید له فیده‌رى(264) لهگهڕهكى ئیبراهیم ئه‌حمه‌د.
- دانانى محه‌ویله‌ى مساعید بۆ محه‌ویله‌ى 19+20 له فیده‌رى 212 وێستگه‌ى ناوه‌ندى شار.
- چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى محه‌ویله‌ى 12 له فیده‌رى (39) له گه‌ڕه‌كى ئازادى.
- چاكسازى له هه‌ردوو محه‌ویله‌ى 10+ 11 دانانى محهویبهى مساعید له‌سه‌ر فیده‌رى 312 گه‌ڕه‌كى ئیسكان.
-دابینكردنى محه‌ویله‌ى مساعید بۆمحهویلهى (8)ى له سه‌ر فیده‌رى (43) له وێستگه‌ى ئه‌زمڕ.
-دانانى محه‌ویله‌ى مساعید بۆ محه‌ویله‌ى (17) له سه‌ر فیدرهى (407) له وێستگه‌ى كوردسات.
پرۆژكه لەلایەن كۆمپانیای (ژیكاڵ) جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (75) رۆژى كاركردندا تەواو بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.