لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ له ڕاگهێندراوێكدا ڕایگهیاند: هێزەکانی ئاسایشی ڕۆژئاوای سلێمانی لە چەمچەماڵ باندێکی سێ کەسییان دەستگیرکرد کە دوانیان دانیشتوی ناحیەی شۆڕش و کەسێکیشیان خەڵکی دوز خورماتووه .
ڕاشیگهیاند: ئەم باندە بە فەرمانی دادوەر و بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیر کراون و دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان لەبنکەی پۆلیسی چەمچەماڵ بۆ کراوەتەوە .
ئاماژهی بهوهش كردووه كه ئەو کەسانە دوانیان تەمەنی ٢١ ساڵ و کەسێکیشیان تەمەنی ٢٢ ساڵە و چەند سکاڵایەکی تریان لەسەرە .
لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ له ڕاگهێندراوهكهدا دهشڵێت: وێڕای دەستخۆشیمان بۆ هێزە ئەمنیەکانی سنوری قەزای چەمچەماڵ داوا لەهاوڵاتیان دەکەین زیاتر هاوکاری هێزە ئەمنیەکان بن بە پێدانی زانیاری لەکاتی هەر دیاردەیەکی دزێو و ناشارستانیدا .
ڕاگەیەنراوی لیژنەی ئەمنی قەزای چەمچەماڵ
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.