قه‌یس خه‌زعه‌لی، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق ده‌ڵێت: سعوودیه له رێگای وه‌به‌رهێنانه‌وه ده‌ست به‌سه‌ر رووبه‌ره‌كانی چه‌ند پارێزگایه‌كی عێراقدا ده‌گرێت .
سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له راگه‌یه‌نراوێكدا كه دوێنێ هه‌ینی بڵاوكراوه‌ته‌وه رایگه‌یاندووه، پڕۆژه‌كه هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیداری ئاسایشی تێدایه‌و زیان به ئاسایش و ئارامی عێراقدا ده‌گه‌ێنێ و داواش له‌سه‌رۆك هۆزه‌كان و قوتابیان و هێزه سیاسییه‌كان ده‌كات، كه ئه‌م پڕۆژه‌یه ره‌ت بكه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها قه‌یس خه‌زعه‌لی ده‌ڵێت: ئه‌م پڕۆژه‌یه هاوكاته له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌ی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كه له‌لایه‌ن سعوودییه‌وه پشتیوانی ده‌كرێت.
شایانی باسه سعوودیه به‌نیازه وه‌به‌رهێنان له‌یه‌ك ملیۆن هیكتار له‌زه‌وییه‌كانی خاكی عێراقدا بكات كه هه‌ر هیكتارێك 10 هه‌زار مهترچوار گۆشه‌یه .
پڕۆژه‌كه بریتییه له گۆڕینی زه‌وییه‌كان بۆ كێڵگه‌ی كشتوكاڵی و كێڵگه‌ی به‌خێوكردنی مانگا‌و مه‌ڕو ماڵات و به‌خێوكردنی په‌له‌وه‌ر.
واپێشبینی ده‌كرێت پڕۆژه‌كه له ده‌شتاییه‌كانی پارێزگای ئه‌نبار له رۆژئاوای عێراق ده‌ست پێبكات تا ده‌گاته باشوور له پارێزگای موسهنناو پارێزگای نه‌جه‌ف تا به‌سره.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.