لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی لهپهرلهمانی كوردستان لە مەڕ بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیا بۆ درێژکردنەوەی ماوەی هێزەکانیان لە عێڕاق راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه
لهراگهیاندراوی لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی هاتووه وەک لێژنەی پەیوەندییەکان و ڕەوەندی کوردستانی بڕیاری پەرلەمانی ئەڵمانیای فیدڕاڵ بۆ درێژکردنەوەی ماوەی هێزەکانیان لە عێڕاق و هەرێمی کوردستان تا ساڵی ٢٠٢٢ بەرز دەنرخێنین و بە بڕیارێکی بەرپرسانە ئەژمار دەکەین.
ههروهها راشیدهگهیهنن ئەڵمانیا وەک یەکێک لە وڵاتانی هاوپەیمان لە دژی داعش، لە ساڵانی ڕابردوو تا کو ئێستە ڕۆڵێکی مەزنی بینیووە لە شەڕی دژی داعش و مەشقپێکردن و ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە، لەو سۆنگەیەوە پێشوازی گەرم لەو بڕیارە دەکەین.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.