به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌كی زۆر مادده‌ی جوانكاری خانماندا ده‌گرن.
راگه‌یاندنى قائیمقامیه‌تى سلێمانی بڵاوی كردهوهتهوه كه به‌پێی راپۆرتی لیژنه‌ی سه‌رتاشخانه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه ئه‌مڕۆ شه‌ممه، ئاراسته‌ی لیژنه‌ی باڵای قائیمقامیه‌ت كراوه رایگه‌یاندوه: به‌هۆی به‌سه‌رچونی ماوه‌كه‌یانه‌وه و نه‌شیاوی بۆ به‌كارهێنان، لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر زیاتر له (200) پارچه مه‌وادی جوانكاری خانماندا له كۆگاكانی فرۆشتنی جوانكاری له بازاڕی كاسۆمۆڵ-ی شاری سلێمانی گرتوه.
راشیدهگهیهنن به‌پێی رێنماییه ته‌ندروستیه‌كان، ئه‌و جوانكاریانه پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه‌یان مادده كیمیاییهكانه، بۆیه له‌كاتی به‌سه‌رچونیدا مادده‌كانی ده‌گۆڕیت بۆ پێكهاته‌ی زیان به‌خش و زیان به پێست و ته‌ندروستی به‌كارهێنه‌ره‌كانی ده‌گه‌یه‌نێت، بۆیه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن لیژنه‌كه داوا له خانمان ده‌كات: له‌كاتی كڕین و به‌كارهێنانی مادده جوانكارییه‌كاندا، به‌وردی سه‌رنج له به‌رواری دروستكردن و ماوه‌ی به‌سه‌رچونی بده‌ن، پاشان به‌كاریبهێنن، لهههرشوێنێكیش كاڵاوشمهكی ماوه‌به‌سه‌رچویان بینی له‌ڕێی (07708677777) په‌یوه‌ندی به‌لیژنه هاوبه‌شكانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه بكه‌ن.
به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی و له‌لایه‌ن لیژنه‌ی له‌ناوبردنی سه‌ر به‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه ته‌واوی ماده ده‌ست به‌سه‌ردا گیراوه‌كانی جوانكاری خانمان له‌ناوده‌برێت و ئه‌و شوێنانه‌ی تیایاندا گیراوه خاوه‌نه‌كانیان روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.