له ده‌ست پێكی گه‌ری شه‌شه‌می خولی بۆندس لیگای ئه‌ڵمانی هه‌ردوو یانه‌ی شالكهو شتوتگارت له‌سه‌ر یاریگای فێلتێنس ئه‌رینا روبه‌رووی یه‌كتری بونه‌وه
له گێمی یه‌كه‌م تیپی میواندار كه یانه‌ی شالكه بوو به گۆلێكی یاریزانی فنله‌ندی مالك سیاو پێشكه‌وت ، به‌لام له گێمی دووه‌م شتوتگارتی میوان هه‌ولی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریان دا‌و له خوله‌كی په‌نجاو شه‌ش لێدانێكی سزایان به‌ده‌ست هێناو یاریزانی ئه‌رجه‌نتینی نیكۆلاس گۆنزالیس به‌سه‌ركه‌وتوویی جێبه‌جێی كرد‌و یاریش به گۆلێك بۆ هه‌ردوو یانه كۆتایی هات و هه‌ر یانه‌یه‌و بهخالێكی یاریه‌كه رازی بوون .
به‌م ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی شتوتگارت بووه خاوه‌نی نۆ خال و له پله‌ی چواره‌م دێت ، هه‌رچی یانه‌ی شالكهشه كه ئه‌م سال ئه‌نجامه‌كانی وه‌كو پێویست نیه‌و خاوه‌نی ته‌نها دوو خاله‌و له پله‌ی حه‌ڤده‌هه‌مین و پێش كۆتایی ریزبه‌ند دێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.