مسته‌فا شه‌فیق سیاسه‌تمه‌دار رایگه‌یاند: هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی فه‌رمی له عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی وه‌رگرتووه دانی پێدانراوه، ئه‌و پێگه‌یه دۆستی كورده و فه‌رمییه، وڵاته زلهێزه‌كان به فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، نابێت په‌كه‌كه دژی بوه‌ستێته‌وه.
په‌كه‌كه به پیلانگێری هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ده‌دات و گوڕه‌پانی شه‌ڕی توركیای گواستووه‌ته‌وه ناو خاكی كوردستان. له‌مباره‌وه مسته‌فا شه‌فیق، سیاسه‌تمه‌دار له وڵاتی ئه‌ڵمانیا له‌میانی به‌شداری له په‌خشی راسته‌وخۆی هه‌واڵه‌كانی كاتژمێر یازده‌ی كوردستان تیڤی رایگه‌یاند: له‌راستیدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، مه‌زنترین ده‌ستكه‌وتی دووسه‌د بۆ سێسه‌د ساڵه‌ی به‌دیهاتووی بزووتنه‌وه‌ی ئازادیخوازی كورده.
هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی فه‌رمی و دانپێنراوه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراق و وڵاتانی جیهان، به‌ڵام به‌داخه‌وه تا ئێستا په‌كه‌كه دانی به‌و ده‌ستكه‌وته مه‌زنه نه‌ناوه .
گوتیشی: په‌كه‌كه له جیاتی پاراستنی، له‌به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌جیندای وڵاتانی نه‌یار و دوژمنی كورد و هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كات.
گوتیشی: بۆ پاراستنی ئه‌م ده‌ستكه‌وتانه ئه‌ركی هه‌موو تاكێكی كورده، ده‌بێت ئه‌و ده‌ستكه‌وته بپارێزێت له ده‌ستی نه‌دات، په‌كه‌كه‌ش ئه‌و راستیه‌ی هیچ جارێك له‌به‌رچاوی خۆی دانه‌ناوه.
مسته‌فا شه‌فیق رایگه‌یاند: له 2003ـه‌وه تاوه‌كو ئه‌مرۆش به تایبه‌تی، هه‌رێمی كوردستان پێگه‌یه‌كی فه‌رمی له عێراق و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش وه‌رگرتووه دانی پێدانراوه، ئه‌و پێگه‌یه دۆستی كورده، ئه‌و پێگه‌یه فه‌رمییه‌ش وڵاته زلهێزه‌كان به فه‌رمی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، نابێت په‌كه‌كه دژی بوه‌ستێته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد: ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال، به رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا كراوه و پرسێكی ناوخۆیی ئه‌و وڵاته‌یه، به‌ڵام په‌كه‌كه بۆ جێبه‌جێ كردنی مه‌رامی وڵاتانی نه‌یاری كورد، دژی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.