وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ژمارەیەک دەزگاو دامەزراوە و بەرپرسی دیکەی ئێرانی خستە لیستی سزاکانییەوە، لەنێویشیاندا وەزیری نەوتی ئەو وڵاتەی تێدایە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەكەم لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا سزاكانی بۆ سەر تاران فراوانتر دەكات و لەو نێوەندەدا بێژەن زەنگەنە، وەزیری نەوتی ئێرانی خسته لستی ڕهشهوه.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمەریکا ئاشكراشیكرد، سزاكە كەسانی تری ئێرانیش دەگرێتەوە، جگە لە كۆمپانیا و دامەزراوە ئێرانییەكان.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا دهڵێت سزای ئهو كهسانه كه دهیانگرێتهوه بۆیان نییە سەردانی ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی بکەن یان بازرگانییان لەگەڵ بکەن، ئاماژهی بهوهشكردووه، تەواوی سەروەت و سامانەکانیشیان دەستیبەسەردا دەگیرێت.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا، وەزیری نەوتی ئێران و دوو بارهەڵگری نەوت کە بە ئاڵای هندۆراس و پەنەماوە نەوتیان گواستوەتەوە و پەیوەندییان بە کۆمپانیای نیشتیمانی ئێران بۆ نەوت هەبووە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.