Erbil 12°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 10:37

هونه‌رمه‌ند وخەمخۆری ژینگە ئارارات مەجید بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

 ئەندامێكی چالاكی تیپی نواندنی سلێمانی بوو
کوردستان TV
100%

‌ئارارات مەجید،  ژینگەدۆست و خەمخۆری ژینگەی كوردستان بوو، له‌ هه‌مان كاتدا  ئەندامێكی چالاكی تیپی نواندنی سلێمانی بوو و لەدوا كاری نواندندا، وەك میوانی بەرهەم بەشداری درامای "كرێچییەكان"ی كردوە كە بەم دواییانە وێنەگرتنی تەواو بووە.

ئارارات مەجید، ژینگە دۆست و خەمخۆری ژینگە و سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوز،سەعات2ی ئەمشەو  بەهۆی توشبونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

ئارارات مەجید، ناوی ( ئیبراهیم مجید)ەو لەساڵی 1950 دایکبووه‌ ، سەرۆکی کۆمەڵەی کوردستانێکی سەوزەو ،خزمەتێکی بێ وێنەی سروشتی کوردستانی کردووەو لە دەیان چالاکی جۆراو جۆری ژینگەییدا بەشداری کردووە.

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.