Erbil 5°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 09:25

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو به‌ 42 دۆلار و 86 سه‌نتە

کوردستان TV
100%


چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا، گەشەی ئەو وڵاتە لە خوار چاوەڕوانییەکانەوە بوو، ئەوەیش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوو.


لە یەکەم رۆژی کاردا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له‌ بازاڕه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌ ٤٢ دۆلار و ٨٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.

رۆژی هەینیی، نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته‌ ٤٣ دۆلار و ٢١ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به‌ ٤٢ دۆلار و ٩٣ سه‌نت ته‌واو كرد.

ئه‌مڕۆش له‌ كاتژمێر ٠٩:٥٦وە نرخەکەی به‌ به‌راورد به‌ كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،١٦ دابەزیوە و به‌ ٤٢ دۆلار و ٨٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ دەکرێت.

لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به‌ ٤١ دۆلار و شەش سه‌نت فرۆشرا.

چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە لە جیهاندا، گەشەی ئەو وڵاتە لە خوار چاوەڕوانییەکانەوە بوو، ئەوەیش کاریگەری لەسەر دابەزینی نرخی نەوت هەبوو.

بەپێی فەرمانگەی ئاماری نیشتمانیی چین، ئابووریی ئەو وڵاتە لە چارەکی سێیەمی ئەمساڵدا سەدا ٤،٩ گەشەی کردووە.

لە لایەکی دیکەوە، ژماره‌ی سه‌كۆكانی هه‌ڵكه‌ندنی بیره‌ نه‌وت له‌ ئه‌مریكا به‌راورد به‌ هه‌فته‌ی پێشتر ١٢ سەکۆ ‌زیادی كردووه‌ کە لە مانگی کانوونی دووەمەوە تا ئێستا بەرزترین بەرزبوونەوەیە لەو بوارەدا تۆمارکرابێت. بەو شێوەیەش پێشبینی دەکرێت بەرهەمی نەوتی خاوی ئەمریکا بەرزببێتەوە و خستنەڕوو لە بازاڕی نەوتدا بەرزبکاتەوە.

شیکاری نەوت و مەترسی سیاسیی، جۆس جالهوب سەبارەت بە دوایین رەوشی نرخی نەوت لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، باسی لەوە کرد کە نیگەرانییەکان لەبارەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە هەموو جیهانی گرتووەتەوە لەگەڵ کەمبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان نرخی نەوت لەنێوان ٤٠-٤٢ دۆلار ماوەتەوە.

ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌درێت كه‌ ره‌نگه‌ لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و سێ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٢٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ٥٨ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٣٩ سه‌نت بمێنێته‌وه.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.