له رێكه‌وتی 8\10\2020دا له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی هونه‌ری شانۆی هه‌ولێر نمایشی شانۆگه‌ری (پاسه‌وان) له‌لایه‌ن (تیپی شانۆی سالار) له نووسینی (د. دڵشاد مسته‌فا) و ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ند( ئه‌رسه‌لان ده‌رویش) و نواندنی هه‌ریه‌ك له‌هونه‌رمه‌ندانی دیار‌و ده‌سته‌بژێری ناوهندههونهرییهكهمان مامۆستا( ئه‌حمه‌د سالار) له‌رۆلی پیره پیاوێكی ئێزیدا وخاتوو ( ره‌مزییه قادر) له‌ڕۆڵی ژنه كاره‌كته‌رێكی نێۆ ڵاپه‌ره‌كانی مێژوو و( پشكۆ شێخ عه‌لی) له ڕۆڵی سه‌ره‌كی پاسه‌وانه‌كه‌دا و (سیما مسته‌فا و نڤارنیاز)له ڕۆڵی كچ و كوڕێكدا پێشكه‌ش كرا.
ئه‌م نمایشه‌ی كه به‌یه‌كه‌مین به‌رهه‌می شانۆیی سه‌رده‌می كرۆنا داده‌نرێت له هه‌ولێری پایته‌خت، به‌لای منه‌وه كارێكی شانۆیی سه‌ركه‌وتوو بوو. به‌ڵام پێوه‌ره‌كانی سه‌ركه‌وتن له‌شێوه ی زانستیدا به‌ژماره و له‌سه‌رچه‌ند بنه‌مایه‌ك دا ده‌نرێت كه‌وا شایه‌نی قسه‌له‌سه‌ر كردنه بۆیه لێره‌دا دێمه گۆ..
سهرهتاپێناسهیهكی سه‌ركه‌وتن له بواره جیاكانی ژیانی ڕۆژانه‌مان ده‌خه‌مه ڕوو بۆ به‌راوردكردنی ئه‌م نمایشه و هۆكاری به‌كارهێنانی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه....
با خۆمان له‌وه لاده‌ین هه‌میشه پێناس و ناسنامه‌ی نوێی فه‌لسه‌فی خوازراو بۆ به‌هانه‌ی پێداهه‌ڵدان به نمایشه‌كاندا ببه‌خشین، مانای تازه‌تر له به‌ها فیكریه‌كانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆدی نمایشه‌كه‌دا زیاد بكه‌ین وه‌ك په‌یپێبردن و دۆزینه‌وه‌ی مانای قوڵتری فیكریی كه‌له بنچدنهدا ته‌نیا پاساوه بۆ ستایش !
یان لهشڕۆڤهی كاری هونه‌ریی وه‌ك نمایشی شانۆییدا واتا ترۆپكی كاری كرده‌یی و پراكتیكی هونه‌ریدا نمونه فه‌لسه‌فییه باو و زراڤه‌كان وه‌ك پشت به‌ستن به چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی بریقه‌دار، به‌راودی فیكر بكه‌ین بۆ نزمتر ده‌ركه‌وتنی ئاستی كارێكی شانۆیی له بڕی شێكردنه‌وه‌ی نمایش و راڤه‌كردنی گوتاره هزریی و جوانكارییهكهیله دارشتنی هزرو توانای شانۆكاره‌كان له ئاستی ئه‌ركه‌كانیاندا.
سه‌ركه‌وتن و هه‌ڵكه‌وتن لهژیانداوهك بڕوانامه‌یه‌كه وایه كه ژماره‌كانی لهسهردهنووسرێت، پاشان كۆی نمره‌ی پێویست ده‌بێته ئاوێنه‌ی ده‌رچوون، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له قۆناغێك بۆ قۆناغێكیتر سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ت ده‌نه‌خشێنێت.به‌نموونه وه‌ك قوتابیه‌ك له قوتابخانه كاتێك سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی ڕاده‌گه‌یه‌نرێت و سه‌قامگیر ده‌بێت ئیتر نكۆڵی لێناكریت.وه‌لێ دهشێتباشتر له‌هۆكاری سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئاشنا ببین، ئه‌گه‌ر شیكارێكی ووردی بۆبكه‌ین. ئهوكاترهنگه ببینین كه له هه‌موو وانه‌كان نمره‌ی پێویست و سه‌ركه‌وتنی ته‌واوی به‌ده‌ست نه‌هێناوه، به‌ڵكو به‌هۆی وانه دڵخوازهكانییهوه كۆنمره‌كه‌ی هه‌ڵكشاوه و ئاستی پێویستی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێناوه.
جابابزانین وانهدڵخوازهكانی (ده‌رهێنه‌ر _ ئه‌رسه‌لان ده‌روێش)له‌نمایشی (پاسه‌وان)دا كامانه‌ن؟ كه سه‌ركه‌وتنیان پێ به‌خشیووه؟؟
لایه‌نه به‌هێزه‌كانی ئه‌م نمایشه كه‌وا كۆنمره‌ی نمایشه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه بۆ ئاستی كارێكی سه‌ركه‌وتوو به‌ڕای ئێمه بریتین له:
ناوه‌رۆك
نواندن
دیكۆر
جل‌و به‌رگ
ده‌رهێنان: له داڕشته‌ی گوتاری بینراودا
ئه‌وانه‌س سه‌ره‌وه وانه دڵخوازه‌كانی ده‌رهێنه‌ر بوون كه‌وا كۆنمره‌ی نمایشیان له‌به‌رانبه‌ر نمره نزمه‌كاندا به‌رزكرده‌وه كه زیاتر له‌م لایه‌نانه‌ی خواره‌وه دا چڕبوونتهوه :
ده‌ستنیشان نه‌كردنی گۆیگری درامی نێو ده‌ق.
لاوازی هۆكاروبههانهی ئاخاوتنی كاره‌كته‌ر لهسهرستهیج وه‌ك كێشه‌یه‌كی دابه‌ش بووی نێو ده‌ق و ده‌رهێنان
ئاراسته كردنی دیالۆگ و په‌لكێشكردنی بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ سینۆگرافیادا له‌سه‌ر ئاستی وێنه‌و فیلمه نمایشكراوه‌كان.
به‌ڵام وه‌ك باسمان كرد كۆیخاڵه ئه‌رێنیه‌كانی سه‌ره‌وه، توانییان لایه‌نه لاوازه‌كان په‌رده‌پۆش بكه‌ن جگه له هه‌ندێك له وردهكارییهبچوكهكان كه‌زۆر شتیانپڕكردهوه،به‌ڵام من له‌سه‌ر ره‌گه‌زه سه‌ره‌كی و بنچینه‌یه‌كانی سه‌ركه‌وتنی نمایشه‌كه راده‌وه‌ستم و هه‌وڵی رۆشنایی خستنه سه‌ر یه‌ك به‌یه‌كیان ده‌ده‌م:
ناوه‌رۆك
له‌دوای بینینی هه‌ر نمایشێك و له‌وكاته‌ی هۆڵه‌كه به‌جێده‌هێڵین سه‌ره‌تایترین پرسیار كه له‌خۆمانی ده‌كه‌ین ئه‌وه‌یه، ئه‌م نمایشه له‌ئێستادا بۆ؟
ئه‌وه‌ش تاوه‌كوو په‌یوه‌ندی نێوا( گوتاری نمایش و وه‌رگر ) بدۆزینه‌وه و بایه‌خ و پێویستی نمایشه‌كه بسه‌لمێنین. له‌دوای نمایشی (پاسه‌وان) ئێمه ئه‌و وه‌ڵامه‌مان زوو ده‌ستكه‌وت و دڵنیاكهربوو، ناوه‌رۆك له‌مه‌ڕ زیندوو كردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی گه‌لیك بوو.كه به‌درێژایی مێژوو باجی شوناسی نه‌ته‌وه‌یی خۆی ده‌دات له‌پرۆسه‌یه‌كدا كه به ئێستاكردن و لێره‌دا بوونی ئێمه‌ی بۆ كرابووئهوهشلهمیانهی داڕشتنی چه‌ندین ڕوداوی كاره‌ساتبار به‌شێوازێك كه توانا گوزارشتی له تراژیدیه‌كانی مێژووه‌كه‌مان هه‌بێت و به‌پانتایی كاره‌ساته‌كانی نیشتمان په‌لی كێشابێت،وه‌ك به‌شێك له ( ئێستا )كه هێشتا به‌رده‌وامییان هه‌یه‌و ناسنامه‌ی بوونی گه‌لێك دوپات ده‌كه‌نه‌وه، كارێكی گرنگیشه بۆ ئه‌ده‌به‌كه‌مان كه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی چیرۆكه‌كانی خۆمان بێت. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌میشه بیانییه‌كان میژوو به‌سه‌رهاته‌كانی ئێمه‌یان نووسیوه‌ته‌وه هه‌رگیز خۆمان له‌ئاست گه‌وره‌یی كاره‌سات‌و ئازاره‌كانی خۆمان نه‌وه‌ستاوینه‌ته‌وه، به‌ڵام له (پاسه‌وان)دا پرسی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی تاكی كوردبایهخێكی گه‌وره‌تری وه‌رگرتووه، ئه‌م فۆرم و ستایلی كاركردنه‌ش نوێ نییه بۆ (ئه‌رسه‌لان ده‌روێش)ی ده‌رهێنه‌ر، ئه‌و هه‌میشه بابه‌تی سه‌ره‌كی كاره‌كانی به‌و ئاراسته‌یه بووه، له‌م به‌رهه‌مه‌شدا دهبینینلهپرۆسێسێكی دراماتۆرگیداو له‌مه‌تنی (3) سێ ده‌قی شانۆیی هه‌مان نووسه‌ردا، (ده‌رهێنه‌ر) ئاوێتهكاریی كردووه، له‌و ده‌قانه‌ی كه‌پێشتر جیاواز نمایشی كردوون ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له‌شانۆگه‌ریه‌كانی (پاسه‌وان 2006، 2007، 2010)، (فرده‌وسی ته‌متوومان 2011)، (نیگای بكوژێك 2016)، به‌ڵێ له‌م كرده دراماتۆرگییهدا چه‌ندین كارهئهكتهریی هه‌گبه پڕ چیرۆك و خه‌م تێههڵكێشكراون، (پێشمه‌رگه)یه‌كی دێرین كه له‌ئێستادا وه‌ك پاسه‌وان ی به‌رده‌رگای مه‌زره‌عه‌و ڤێلای هه‌ڤاڵه سهكردهكهی دوێنێی به كۆڵێك خه‌می دولبه‌ره كه‌ی (گوڵێ)ی ئه‌نفالكراو و نیشتیمانه به‌ر هێرشكهوتووهكهیهوه ده‌رده‌كه‌وێت، (ژنهبهجێماوێكی ئه‌نفال) كه به‌دوای گۆڕی ونی مێرده‌كه‌ی وێڵه و تێكڕای پاشماوه‌ی تراژیدیه‌كانی دوای جه‌نگ و هێرشی دووژمنی بۆ سه‌رخاك و خه‌ڵكی كوردستان لهسنگگرتووه، به كوشتار‌و ماڵوێرانكردن و ده‌ربه‌ده‌ركردنی خه‌ڵكی كه‌ركووك و گه‌رمیان ئه‌و شاره دێرینه‌ی كوردستان كه به(ئارابخا) ناوی ده‌هێنێت " خۆی و كوڕه‌كه‌ی وێڵن به‌دوای ئه‌و گۆڕه غهریبانهدا، دواتریش كاره‌كته‌ری(پیاوێكی ئیزیدی) كه چیرۆكیجینۆسایدی شه‌نگال و دڕنه‌ده‌یی داعش و له‌ده‌ستدانی ئه‌و كچانه به‌یان ده‌كات كه كه‌وتوونه‌ته به‌ر چه‌نگی ره‌شی دووژمنان و ئهودهشت و ده‌ره تهی ده‌كات به‌دوایاندا. كۆی ئه‌م كارهكتهرانهو ئه‌وانی تریش له دووتوێی گوتارێكی شانۆیی ده‌وڵه‌مه‌ندا به‌ئاراسته‌ی پرسی (كوردبوون)چوارچێوه ده‌گرن.
نواندن:
یه‌كه‌م كاره‌كته‌ر (پاسه‌وان– پشكۆشێخ عه‌لی)ه " به‌شێوازه داهێنراوه نزیك و هاوتهریبهكهی كاره‌كته‌ری داتاشراو له‌هه‌ست و سۆز و به به‌رد بووی دڵ و ده‌رونی مرۆڤێك ده‌رده‌كه‌وێت كه‌وا ته‌مه‌نێك له پاسه‌وانیكردنی دار و به‌رد، ڕه‌قتری كردووه‌و ڕاهاتوی ڕه‌تكردنه‌وه‌و ڕاگرتن و برینداركردن بووه. شێوه دیالۆگكردن و ده‌نگی به‌رز و تۆنێكی حهزلێنهكراو داهێنه‌رانه‌یه له لایه‌ن ئه‌كته‌ره‌وه رۆڵهكهیمان زێتر پێئاشنادهكات له رووی نائارامی ده‌روونییه وه. دواترله ئاستێكی تری نواندنداو به‌تۆنێكی پڕ پڕ له حوزن و هه‌ستێكی ته‌ژی له حه‌سره‌ت، ئارامییه‌كی جوانی به ئێمه به‌خشی .
كاره‌كته‌ری سه‌ره‌كی دووه‌م، ئه‌و ژنه تازییه باره پڕ ژان و ئازاره‌یه كه له نێو لاپه‌ره‌كانی مێژووه‌وه به‌ره‌و ئێستا هاتووه‌و سۆراخی هاوژینه ئهنفاكراوهكهی و ئه‌وانی تر ده‌كات كه هونه‌رمه‌ند (ڕه‌مزییه قادر) به‌توانایه‌كی بێ هاوتا له ئارامییه‌كی ته‌واو سه‌رته‌خته‌ی پێ داگیركرد‌و هه‌موو كونجێكی شانۆی پڕ كرد له‌هه‌ست و سۆزی خانه‌واده‌ی شه‌هیده‌كان‌و ده‌سه‌ڵاتداریی باڵای خۆی به‌سه‌ر سته‌یج و له‌ناو هۆڵی شانۆكه‌دا په‌خشان كرد،چه‌ند دڵۆپێك فرمێسكی ڕاستگۆی كرده گه‌واهی نواندنه پڕ ئهفڕاندنهكهی وبه‌هره‌ی خۆی به پاراوی نیشانداین .
به هه‌مان شێوه مامۆستای پایه به‌رز( ئه‌حمه‌د سالار- پیاوێكی ئێزیدی) پهرچوویهكی له‌سه‌ر ته‌خته‌دا هێنایه بوون له‌م ته‌مه‌نه‌دا گیانێكی ته‌واو لاوی نواندنی به‌رجه‌سته‌كرد و تایبه‌تمه‌ندێتی خۆی سه‌لماند.
به‌هه‌موو ئه‌كته‌ره‌كان هارمۆنییهكیان له‌نواندندا خوڵقاند كه به ئاشكرا ده‌سه‌ڵاتی ده‌رهێنه‌ری له‌داڕشته‌ی گوتاری ئیستاتیكی نمایشه‌كه‌دا له‌ڕێگای ئه‌كته‌ره‌وه رۆشن كرده‌وه، به ئاستێك كه به ته‌واو بوونی پانتایی كاركردنی هه‌ر كاره‌كته‌رێك و ده‌رچوونی له فه‌زای شانۆدا هه‌ست پێده‌كراو كاریگهرییبهجێدههێشت، تاكو خێرا به ده‌ركه‌وتنی كاره‌كته‌ری دواترچهشهی بینین وبیستن و به‌شداریمان له نمایشدا وه‌ك (وه‌رگر) خۆشنوود ده‌بوو به ره‌وتی شانۆگه‌رییه‌كه‌و به‌ند و هۆگری ڕیتمی خۆیان له‌كاره‌كه‌دا ده‌كردین.
دیكۆر :
یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته دیاره‌كانی ستایڵی كاركردنی ئه‌م ده‌رهێنه‌ره ئه‌وه‌یه، له گشت كاره‌كانیدا گرنگی ته‌واوی داوه به دیكۆر،له‌م نمایشه‌شدا هه‌روای كردووه و دیدو كارامهییهكهش له‌وه‌دا دره‌وشاوه‌ته‌وه كه دیكۆر ئه‌م جیهانه فهتازییهی بۆدهخوڵقێنێت كه‌وا زۆر به‌ی بابهتهكان په‌یوه‌ستن به مێژویه‌كی دووره‌وه هه‌ر وه‌ها ڕه‌هه‌ندێكی فراوانتر بۆ بابه‌ت ده‌هێنێته به‌رهه‌م تا وه‌كو ته‌واوكه‌ری گوتاری شانۆییه‌كه بێت له ته‌ك نواندن و ڕهگهزهكانیتردا.
له‌م نمایشه دیكۆر سێ ڕه‌هه‌ندی بینینی قوڵی یه‌ك بهدوایهكی هه‌بوو تا دواین قوڵای شانۆ به‌سه‌ر بابه‌تدا ده‌كرانه‌وه قوڵای ڕووه مێژووییه‌كه‌ی نیشانی ئێمه‌دا. وێڕای ره‌گه‌زه سه‌ره‌كییه‌كانی نمایش، ئاماده‌بوونی وێنه‌و تابلۆ‌و پارچه فیلمی تۆماركراوو دیكۆمێنتهریی پانتاییه‌كی دیاری وهرگرتبووكه له بینراوه گشتییه‌كه‌ی نمایشدا پانتایی و ره‌هه‌ندێكی جوانكاریی و درامی و فیكریی نه‌خشاندبوو.
جل و به‌رگ:
ئه‌و جلوبه‌رگانه‌ی به‌كارهاتبوون و تایبه‌ت بوون بهنمایشهكهئهوهندهیتر جه‌مسه‌ره‌كانی بابه‌تی له ڕووه جیاوازه‌كانی میژووهوهزهقتر ده‌كرد هه‌روه‌ها كۆكردنه‌وه‌ی چه‌ندین كه‌لتووری شوێنه جیاوازه‌كان ی ووڵاتی له ئامێز گرتبوو، سهلیقهیدیزاین و هه‌ڵبژاردنی ره‌نگ كارامه‌یی هونه‌ریی نیشانداین.
ده‌رهێنان:
توانای ده‌رهێنه‌ر له پركردنه‌وه‌ی پانتاییه‌كی درامی له‌نێوان دوو جیهانی جیاوازی میژوویی و سه‌رده‌می دا ره‌نگی دایه‌وه‌و زیره‌كانه پركرایهوه . هه‌موو تووخمه‌كانی پێكهاته‌ی نمایش یهكانگیرو ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بوون و به‌ركه‌وتنی دژبه‌یه‌كیان نه‌بوو . یه‌كه‌یه‌كه‌ی هونه‌ری له‌دیدی ده‌رهێنه‌ریان بهرجهیتهدهكرد به‌شێوه‌یه‌ك كه هیچ كه‌م وزیادێك له به‌كارهێنانی تووخمهكان و پایه‌كانی نمایش به‌دی نه‌ده‌كرا و ده‌سه‌ڵاتێكی هونه‌ریی قاڵبووی ئه‌زموون و ئه‌فراندنی تیادا نه‌خشا بوو.
له كۆتایشدا ده‌ڵێم ڕه‌نگه ئه‌م خاڵانه‌ی كه سه‌ركه‌وتنیان به‌م نمایشه به‌خشیوه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه بوبێ كه‌وا من به شایه‌نی چاره‌سه‌رم بینی، ئێمه‌ی بینه‌ر له‌نێوان ئه‌كته‌ر و گوێكری درامی نێو ده‌قدا له پشت نواندنه‌وه ئارامی گوێگرتنمان ده‌ست ده‌كه‌وێت تاوه‌كو به‌باسه‌كه ئاشنا بین له‌سه‌ره‌تادا ئه‌م گۆێگره نه‌دۆزرایه‌وه هه‌رجاره و دیالۆگ ئاراسته‌ی لایه‌نێك له‌سه‌ر ته‌خته‌و ده‌ره‌وه‌ی ته‌خته‌ش ده‌كرا ئه‌كته‌ر توانای ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی بینه‌ری نابێت له نمایشێكی واقیعیدا كه ڕه‌هه‌ندێكی مێژوویی هه‌بێت و پشت به‌ستوی كه‌شی گشتی بێت تابابهت هه‌ستپێكراو بێت، وێنه خه‌یاڵی سێبه‌ری سایك ته‌نیا ئامرازێكی ڕونكهرهوهیه بۆ ساتێكی دیاری كرا‌و جیهاێكی تایبه‌ته به‌بینه‌ر چه‌ند ساتێك له‌دواوه‌ی دیالۆگه رۆنكهرهوهی دیالۆگه به‌به‌خشینی ههستو سۆزی قوڵبونه‌وه به‌بینه‌ر تازیارتر له‌هێزی دیالۆگ ڕابكێشرێت به‌ره‌و قوڵای ده‌ق " ئه‌م جیهانه فانتازییه‌ی له پشت ئه‌كته‌ره‌وه ده‌گوزه‌رێت به وێنه و ڤێدیۆ فیلم و داتاشۆكان جیهانی پاڵپشتی سۆزه بۆ بینه‌ر ئه‌كته‌ر ره‌نگه نه‌توانێت ڕوبه‌ڕووی ببێته‌وه كهتایبهتكراوه بۆ تێگه‌یشتنی بینه‌ر . به‌نمونه دیالۆگی پاسه‌وان ڵه‌گه‌ڵ ( نه‌فه‌رتیتی)دا . له‌راستیدا نامه‌وێت رۆڵی موزیكیش پشت گوێ بخه‌م كه له زۆر شوێنی نمایشدا كاریگه‌ری خۆی هه‌بوو به‌تایبه‌تی كه‌تێكڕای ئاوازه‌كان كوردی بوون و ده‌نگی هونه‌رمه‌ند (عه‌دنان كه‌ریم) له مه‌قامێكه كورتی نه‌هاوه‌ندا دره‌وشایه‌وه.
دووباره ده‌ست خۆشیم بۆ ته‌واوی ستافی نمایش ههیهكهوا توانیان ئه‌م نمایشه سه‌ركه‌وتووه له سه‌رده‌می گۆڕ سه‌ندی په‌تای كڕۆنا تاوبده‌ن و بیخه‌نه به‌ر دیده‌ی بینه‌ران و ده‌ستپێكی نمایشی شانۆیی له شاری هه‌ولێر تۆمار بكه‌ن .
مه‌ولان حه‌مه‌ده‌مین
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.