Erbil 17°C دووشەممە 25 تشرینی دووەم 03:18

له‌ ئۆپه‌راسیۆنێکی نهێنی دا هێزه‌کانی تایبه‌تی ئیسرائیل ده‌چنه‌ نێو خاکی سوریاو دوو پێگه‌ خاپوور ده‌که‌ن

کوردستان TV
100%

به‌ گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی ئۆرشه‌لیم پۆست،له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكی نهێنیدا كه‌ هه‌فته‌ی رابردوو روویداو دوێنێ سێشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌،هێزه‌كانی تایبه‌تی ئیسرائیل-ی سه‌ر به‌سوپا، له‌سنووری سووریا ده‌په‌ڕنه‌وه‌و ده‌چنه‌ نێو ناوچه‌ی له‌چه‌ك داماڵدراوی نێوان ئیسرائیل و سووریا و دوو پێگه‌ی سه‌ر به‌ سوپای ئه‌و وڵاته‌ خاپوور ده‌كه‌ن.

هه‌روه‌ها رۆژنامه‌كه‌ روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی دواییدا سوپای سووریا گه‌ڕاوه‌ته‌وه‌ ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو له‌ به‌رزاییه‌كانی جۆلان و هێزه‌كانی له‌سه‌ر سنوور بڵاوكردۆته‌وه‌،ئه‌مه‌ش وای له‌ سوپای ئیسرائیل كردووه‌ كه‌ رێوشوێن بگرێته‌ به‌ره‌و ئۆپه‌راسیۆنێكی له‌م شێوه‌یه‌ ئه‌نجام بدات.

شایانی باسه‌ تا ئێستا سووریا ئه‌م كرده‌یه‌ی سوپای ئیسرائیلی رانه‌گه‌یاندووه‌.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سوریا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.