رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق رایگه‌یاند: شه‌پۆلی سێیه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق ده‌ستیپێكردووه
ئه‌مڕۆ ئه‌دهه‌م ئیسماعیل، نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق رایگه‌یاند، شه‌پۆلی سێیه‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له عێراق ده‌ستیپێكردووه.
نوێنه‌ری رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له عێراق گوتیشی، هۆشداری زیاتری تەشەنەسەندنی ڤایرۆسەكە لە سەرتاسەری عیراق دەدەین.
گوتیشی: ئێمه نیگەرانین لە بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان لە عیراق، رۆژ به رۆژ رێژه‌ی تووشبووان لە بەرزبوونەوە دایه.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، ئه‌مرۆ شه‌ممه كۆی گشتیی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا له عێراق، گه‌یشتووه‌ته 375 هه‌زار و 931 كه‌س و له‌و ژماره‌یه‌ش نۆ هه‌زار و 347 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 203 هه‌زار و 665ی دیكه‌یش چاكبوونه‌ته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.