له میانه‌ی به‌شداریكردن له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان شەلال گەدۆ سکرتێری پارتی چەبی دیموکراتی کورد لە سوریا سه‌باره‌ت به پرسی ئایندەی سوریا‌و گرنگیی رێکەوتنی لایەنە کوردییەکان رایگه‌یاند كه دوای 9 ساڵ له شه‌رو ئاژاوه له سوریا لایه‌نه‌كانی كورد به‌ره‌و رێككه‌وتن هه‌نگاو ده‌نێن ، ئێستاش هه‌ولێك هه‌یه بۆ نزیكبوونه‌وه و رێككه‌وتنێكی گرنگ له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه ، گفتوگۆكان له رووی سه‌ربازی و ئه‌منی و كارگێری و په‌روه‌رده به‌رده‌وامه‌و هه‌نگاوی باشی ناوه و به‌ره‌و پێش ده‌چێت.
روونیشیكرده‌وه كه راسته چه‌ند پارتێك له‌و گفتوگۆیانه به‌شدار نین ، به‌ڵام ئومێد هه‌یه له ئاینده ئه‌و پارتانه‌ش بێنه ناو گفتوگۆكان و ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی كه بڕیاره مۆربكرێت
گوتیشی : كه رێككه‌وتنی لایه‌نه كوردییه‌كان له قۆناغی كۆتاییدایه و به‌م نزیكانه مه‌رجه‌عیه‌تێكی كوردی له رۆژئاوای كوردستان راده‌گه‌یه‌ندرێت .
ئه‌و مه‌رجه‌عییه‌ته‌ش كه بڕیاره پێك بهێنرێت به‌رپرسی داهاتووی كوردستان ده‌بێت له رۆژئاوای كوردستان كه پێك دێت له 16 ئه‌ندامی ئه‌نه‌كه‌سه 16 ئه‌ندامی په‌یه‌ده هه‌روه‌ها 8 ئه‌ندامیش له‌و مه‌رجه‌عیه‌ته سه‌به‌خۆ ده‌بن.
ئاماژه‌شیدا كه زه‌حمه‌ت نییه بتوانرێت سوپایه‌كی یه‌كگرتوو پێك بهێنرێت ، له نێوان ئه‌نه‌كه‌سه و په‌یه‌ده ، هه‌روه‌ها ده‌كرێت یاسایه‌ك بۆ سه‌ربازی زۆره‌ملێ ده‌ربكرێت سوپایه‌كی رێك و پێك پێكبهێنرێت .
به شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌توانیین بڵێین گه‌شبینین بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك وتاری سیاسی یه‌كگرتوو هه‌بێت له رۆژئاوای كوردستان . ئیراده‌ش زۆر گرنگه و ئێمه‌ش ده‌بینین ئه‌و ئیراده‌یه دروست بووه .
سه‌باره‌ت به په‌كه‌كه‌و ئایا كێشه و گرفت نیه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنه له وه‌ڵامدا شه‌لال گه‌دۆ رایگه‌یاند كه گرفتی سه‌ره‌كی كه به‌ربه‌سته له‌و پرسه ئه‌ویش تێكه‌ڵ بوونی په‌یه‌ده‌یه به په‌كه‌كه ، بۆیه یه‌كێك له داوا سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌نه‌كه‌سه ئه‌وه‌یه كه په‌یوه‌ندی په‌یه‌ده له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه به ته‌واوی بپچرێت . پێویسته ره‌چاوی مافه‌كانی كوردانی كوردستانی رۆژئاوا له به‌رچاو بگیرێت .
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه د. ئه‌نوه‌ر ئونه‌ن مامۆستای زانكۆ سه‌باره‌ت به‌و رێككه‌وتنه و ئه‌و پرسه له نێوان لایه‌نه كوردییه‌كان رایگه‌یاند كه
تۆپ له گۆره‌پانی كوردانه و ده‌توانن به زمانێكی هاوبه‌ش ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن و گرنگ ئه‌وه‌یه كه لایه‌نی نێو ده‌وڵه‌تی هاوكارن بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان . له رووی ئیداره و سه‌ربازی و ئابووری .
ئێستا ئه‌مه‌ریكا و روسیا و فه‌ره‌نسا به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێنی سه‌یری ئه‌و هه‌نگاوه و لێك نزیكبوونه‌وه‌ی لایه‌نه كوردییه‌كان ده‌كه‌ن له رۆژئاوای كوردستان .
به‌رای من هێزی سوریای دیموكرات قه‌سه‌ده چه‌ندین كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌یه له‌وانه رژێمه‌كانی ئێران و توركیا و سوریا بۆیه ده‌بینین په‌كه‌كه دژی ئه‌و رێككه‌وتنه‌یه .
راشیگه‌یاند كه روسیا‌و ئه‌مه‌ریكا ماوه‌یه‌كی زۆره له هه‌وڵدان په‌یه‌ده له ژێركاریگه‌ری ئێران و په‌كه‌كه ده‌ربهێنن . هه‌روه‌ها له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و وڵاته زلهێزانه‌یه كه ئه‌و لایه‌نه كوردییانه بگه‌نه رێككه‌وتن و باڵانسێك له ناوچه‌كه دروست بكه‌ن ، بۆیه كورد پێویسته ئه‌و ده‌رفه‌ته له ده‌ست نه‌دات .
كوردانی رۆژئاوا له ماوه‌ی رابردوو چه‌ندین هه‌ڵیان له ده‌ستدا ، به‌رای من وڵاتانی زلهێز وه‌كو ئه‌مه‌ریكا و روسیا هاوكارن بۆ دامه‌زراندنی سیسته‌مێكی حوكمرانی كه مافه‌كانی گه‌لی كورد له كوردستانی سوریا فه‌راهه‌م بكات .
راسته توركیا و ئێران رۆلی كاریگه‌ریان له سوریا هه‌یه به‌ڵام یه‌كگرتوویی كورد و هه‌ڵوێستی كورد و پشتیوانی وڵاتانی زلهێز وا ده‌كات كه توركیا و ئێران به هیچ شێوه‌یه‌ك نه‌توانن به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ست له كاروباری كورد وه‌ربده‌ن له رۆژئاوای كوردستان
شایانی باسه ئه‌مرۆ جیمس جێڤری، نوێنەری تایبەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا لە سووریا، گەیشتە كوردستانی سووریا بە مەبەستی ئەنجامدانی چەند دیدارێكی گرنگ لەگەڵ لایەنە سیاسییە دانوستانكارە كوردییەكان .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.